شبكة لالش الاعلامية

ئەندامه‌كێ ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها مووسل: 62 گۆڕێن بكۆم ل شنگالێ هاتينه‌ ديتن

ئەندامه‌كێ ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها مووسل: 62 گۆڕێن بكۆم ل شنگالێ هاتينه‌ ديتن
خەندان-
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، تا ئێستا 62 گۆڕی بەكۆمەڵ لە لایەن لژنەیەكی تایبەتی حكومەتی عێراقەوە لە شەنگال دۆزاونەتەوە.

خدر ئلیاس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەخەندان-ی رایگەیاند، “لیژنەیەكی تایبەت بە گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە حكومەتی عێراقەوە هاتوونەتە قەزای شەنگال بۆ دەستنیشانكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و تا ئێستاش 62 گۆڕیان دەستنیشانكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان پێشبینی دەكەن تەرمی زیاتر لە 1000 كەس لە ناو ئەو گۆڕانەدا هەبن، لە كەسی بەتەمەن و رەگەزە جیاوازەكان.

3ی ئابی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەرقەزای شەنگال و دەوروبەری، ژمارەكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێزدی لە لایەن چەكدارانی داعشەوە شەهیدكران، ژمارەیەكی زۆر كچ و ژن و منداڵی ئێزدی فڕێنراون تا ئێستاش چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار كەس دیارنییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاهه‌نگه‌كا ماته‌مینی بۆ ساخكرنا جینۆسایدا ئێزدیان ل كه‌مپا مام ره‌شان هاته‌ گێران

Lalish Duhok

بەیاننامەيه‌ك ژ بنگه‌هێ لالش يێ ڕه‌وشه‌نبيرى و كۆمه‌ڵايه‌تى

Lalish Duhok

ده‌سته‌يا بلندا بنگه‌هێ لالش هاريكارى ل سه‌ر 45 خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت ل کەمپێن خانکێ،کەبەرتو 1و کەبەرتو 2 به‌لاڤكرن

Lalish Duhok