شبكة لالش الاعلامية

ل باشیك حەشدا شەعبی ڕێگرە ل نووژەنکرنا 500 خانيێن وه‌لاتیان

ل باشیك حەشدا شەعبی ڕێگرە ل نووژەنکرنا 500 خانيێن وه‌لاتیان
باسنيوز:

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەدێی باشیك، ئاشكرای كرد لە ناحیەی باشیك، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ڕێگە نادەن 500 خانووی زیانلێكەوتووی هاووڵاتییان نۆژەن بكرێنەوە.

داسن قەوال سلێمان، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەدێی باشیك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەوڵ هەبوو بۆ نۆژەنكردنەوەی 500 خانووی هاووڵاتییان دەدرێت كە خانووەكانیان لەكاتی داگیركاری داعشدا خانووەكانیان زیانیان پێ گەیەندرابوو، بەڵام ئێستا میلشیاكانی حەشدی شەعبی رێگە نادەن ئەو ژمارە خانووانەی هاووڵاتییان نۆژەن بكرێتەوە و خەڵكیش زۆر پێویستیان بە نوژەنكردنەوەی خانووەكانیان هەیە”.

سەرۆكی ئەنجومەنی شارەدێی باشیك گوتیشی: “ئێستاش ئێمە هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو 500 خانووە نۆژەن بكرێتەوە، بە هاوكاری رێكخراوەكان، چونكە ژمارەیەكی بەرچاو لە خێزانەكان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان و ئێستاش لە نێو خانووە وێرانەكانیاندا بە ناچاری نیشتەجێ بوونە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كەسایەتی و رەوشەنبیرێن كوردستانێ‌ رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش بلند دنرخینن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش هاريكارى لسه‌ر قوتابخانا ئاديكا به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش بەردەوامە لسەر پشتەڤانیا پرۆسا پەروەردێ‌ ل كەمپێن ئاواران

Lalish Duhok