شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ كوردستانێ: بريارا پەرلەمانێ ئەرمینیا بۆ ب جینۆساید ناساندنا كۆمكوژیا ئێزدیان، مێژوویی و گرنگە

پەرلەمانێ كوردستانێ: بريارا پەرلەمانێ ئەرمینیا بۆ ب جینۆساید ناساندنا كۆمكوژیا ئێزدیان، مێژوویی و گرنگە

هەولێر-KDP.info-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا لەبارەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بە ئێزدییەكان، بڕیارێكی مێژوویی و زۆر گرینگە.

دەربارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەرمینیا سەبارەت بە بەجینۆسایدناساندنی ئەو كۆمەڵكوژییەی كە تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزدییەكان ئەنجامیان داوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا خۆشحاڵیی پەرلەمانی كوردستانی بەرانبەر ئەم بڕیارەی دەربڕی.

ئیمێنكی، لە ڕاگەیێندراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، گوتی، “بە ناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە، خۆشحاڵیی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر بڕیاری پەرلەمانی وڵاتی ئەرمینیا سەبارەت بە بەجینۆسایدناساندنی ئەو كۆمەڵكوژییەی‌ كە تیرۆریستانی‌ داعش هەر لە رۆژی 3/8/2014ـەوە و رۆژانی دواتریش دژ بە ئێزدییەكان لە شنگال و ناوچەكانی دیكەی كوردستان ئەنجامیان داوە”.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەروەها ئاماژەیشی دا، “ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەرمینیا، بە بڕیارێكی مێژوویی و زۆر گرینگ لە قەڵەم دەدەین و بە دەستپێكێكی ئەرێنیی دەزانین بۆ ئەوەی ئەم كەیسە لەسەر ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمانەكانی هەموو وڵاتان پشتیوانیی لێ بكرێت و ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش پیرۆزباهیێ ل بابه‌ شێخێ نوو یێ ئێزدیان دكت:وه‌رچه‌رخانه‌كا گرنگه‌ د دیرۆكا نوو یا ئێزدیان دا

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش بەردەوام هاریكاریان پێشكێشی ئاوارەیێن باعەدرێ‌ دكت

Lalish Duhok

په‌یاما (مه‌سرور بارزانی) ب هه‌لكه‌فتا سه‌رێ سالا نوو یا زاینیی 2026

karwanhaji