شبكة لالش الاعلامية

قاسم شه‌شۆ: هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ پاراستنا خه‌لكێ شنگال نینه‌

قاسم شه‌شۆ: هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ پاراستنا خه‌لكێ شنگال نینه‌
باسنيوز:
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی شنگال ده‌ڵێ هیچ هه‌نگاوێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه‌ نه‌نراوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ هیچ خانه‌واده‌یه‌كی ئاواره‌ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ شارۆچكه‌كه‌.

قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ(باسنیوز)گوتی: “له‌و كاته‌ی كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته‌ شنگال ڕه‌وشی ناوچه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئاڵۆزتر بووه‌ و هیچ خانه‌واده‌یه‌كی ئێزدیی له‌ كه‌مپه‌كان ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ شنگال، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئارام نییه‌”.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ حكوومه‌تی عێراق هاوكار نییه‌ بۆ دابینكردنی هێمنی و ئارامی بۆ شنگال، گوتیشی: “زۆر جار داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق كراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شنگال چۆڵ بكه‌ن به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ نه‌دراوه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا شنگال: پشتی ریفراندۆمێ‌ شنگال دێ‌ بتە پارێزگەه سەر كوردستانێ‌ ڤە

Lalish Duhok

سوپاسیا بنگەهێ‌ لالش دكن بۆ چاپكرنا پەرتۆكا كارەساتا شنگال

Lalish Duhok

سەرۆكێ‌ دەستەیا بلندا بنگەهێ‌ لالش نڤیسەرێ‌ توركی”ئسماعیل بێشكچی” خەلاتكر

Lalish Duhok