شبكة لالش الاعلامية

شیرین عەبادی:دێ پشته‌ڤانيا ئێزدیان بم

شیرین عەبادی:دێ پشته‌ڤانيا ئێزدیان بم
ژنێڤ-KDP.info-

شیرین عەبادی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەڵێت، سەرەڕای ئەو زوڵم و ستەمەی بەسەر ئێزدییان هاتووە، هەر بەردەوامن و منیش پشتیوانیی تەواوی خۆم لە ئێزدییان دەکەم.

شیرین عەبادی ئێستا لە ژنێڤە لە کۆنگرەی بەرگری لە مافی پێکهاتەکانە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “زوڵم و ستەمێکی گەورە لە ئێزدییان کراوە هەر لەبەر ئەوەش پشتگیری تەواوی ئێزدییان دەبم و بەرگرییان لێ دەکەم.”

عەبادی گوتیشی: “داوام لە ئەندامێکی دەستەی جینۆسایدی نێودەوڵەتی کردووە، کە خۆی ئێزدیییە، لەسەر ڕەوشی کچانی ئێزدی و ڕەوشەکەیان لە کەمپی ئاوارەکاندا ڕاپۆڕتێک ئامادە بکات بۆ ئەوەی زانیاریی تەواوم لەسەر ئێزدییان هەبێت و پشتگیرییان بکەم.”

شیرین عەبادی مافپەروەر و دادوەری بەرگریی مافی مرۆڤ، خەلکی شاری هەمەدانی ئیرانە و یەکەم ئیرانییە کە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی نۆبلی ئاشتیی بەدەست هێناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شنگال پرۆژێن بچووک بۆ رزگاربوويێن ژ دەستێن داعش دئێنه‌ دروستكرن 

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش ل دهۆکێ ب جلوبەرگێن ڕەسەن ڕۆژا جلوبەرگێن کوردی بلند ڕاگرت

karwanhaji

نڤیسینگەها لالش هه‌موو رۆژێن چارشەمبوویا چالاكیەكێ‌ ل مەهەتێ‌ ئەنجام ددەت

Lalish Duhok