شبكة لالش الاعلامية

دشه‌ش هه‌يڤێن بۆرى دا ٤٠٠ گرتيێن ئێزدی هاتينه‌ رزگارکرن

دشه‌ش هه‌يڤێن بۆرى دا ٤٠٠ گرتيێن ئێزدی هاتينه‌ رزگارکرن

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ڕفێندراوی کوردانی ئێزدی ڕایگەیاند، لە ماوەی ٦ی مانگی ڕابردوودا ٤٠٠ ڕفێندراوی کوردی ئێزدی ڕزگار کراون.

لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی شنگال و کۆمڵکوژییان بەسەر ئێزدییاندا هێنا و بە سەدان کەس ڕفێندران و بە هەزارانیش ئاوارە کران، لەو بارەیەشەوە، حسێن قائیدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا توانیومانە ٤٠٠ کەسی ئێزدی ڕزگار بکەین و پلانیشمان هەیە ئەوانەی ماون ڕزگاریان بکەین.”

بە گوتەی قائیدی: “تا ئێستا نە ئەمەریکا و ئەورەوپا و نەتەوەیەکگرتووەکان و هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی بە عیراقیشەوە هاوکاریی کوردانی ئێزدییان نەکردووە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوان، ئەوەی هاریکاریی ڕزگارکردنی کردووە تەنیا نووسینگەی نێچیرڤان بارزانییە و دلنیایی دەدەینە هەموو کەسوکاری ڕفێندراوان، ئەوانەی ماون بە شەو و ڕۆژ کاریان دەکەین بۆ ڕزگارکردنیان.”

قائیدی دەشڵێ: “تەنیا لە ماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا ٤٠٠ ڕفێندراوی ئێزدی ڕزگار کراون و زیاتر لە ٣ هەزار کەسیش ماون. ئەمە لە کاتێکدایە عەبادی دەڵێت، ئێمە خاکی عێراقیمان لەدەست داعش ڕزگار کردووە. بەڵام ناڵێت ئەو کەسانەی ماون لە کوێن، ئێمە نازانین چۆن عەبادی دەڵێت، خاکمان لەدەست داعش ڕزگار بووە.”

لە ڕووداوەکەی شارۆچکەی شنگال ٦٤١٧ کەس لە لایەن داعشەوە ڕفێندران و زیاتر لە ٣ هەزار کەس لە ڕیگەی نووسینگەی نیچیرڤان بارزانییەوە ڕزگار کران، تا ئێستا ٣ هەزار کەس ماون و ١٢٠٠ کەس کوژران و ٣٦٠ هەزاریش ئاوارەی هەرێمی کوردستان کران و ٧٠ هەزاریش پەڕیوەی دەرەوەی وڵات بوون.

شنگال ناوچەیەکی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە و دەکەوێتە نێوان سنووری عێراق و سووریا و دانیشتوانەکەی زۆربەیان کوردانی ئێزدین و ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیا شیعەکاندایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانی دگه‌ل سه‌رۆكوه‌زیرێ ڤاتیكانێ كۆمبوو

karwanhaji

بنگه‌هێ لالش دخوازت”كۆمكوژیا ئێزدیان ل شنگال”بكه‌فته‌ دپرۆگرامێ خووندنێ دا

Lalish Duhok

رێز ل قوتابیێن كۆمەلگەها مەهەتێ‌ یێن ئێكێ‌ ل سەر ئاستێ‌ پارێزگەها دهۆكێ‌ هاتە گرتن

Lalish Duhok