شبكة لالش الاعلامية

حەشدا شەعبی پۆلیسه‌كى ئێزدی كوشت

حەشدا شەعبی پۆلیسه‌كى ئێزدی كوشت

وشه‌:

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سەنتەری شاری مووسڵ، پۆلیسێكی شارەكەیان كوشت كە بە نەتەوە كوردی ئێزیدییە.

ئەرسان ئەسلان هاوڕێی ئەو پۆلیسە كوژراوە بۆ “وشە” گوتی، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر پۆلیسێكی ئێزیدی بە ناوی “نزار فەیسەڵ” و لە سەنتەری شارەكە كوشتیان و دواتر شوێنەكەیان بەجێهێشت.

زیاتر گوتی، چەكدارەكەی حەشدی شەعبی كە تاوانبارە بە كوشتنی نزار فەیسەڵ، سەرخۆش بوو و ئاگای لە خۆی نەبوو، بەڵام خێزانەكەی و هاوڕێكانی گومانیان لەو قسەیە كە سەرخۆش بوو بێ و دووپات لەوە دەكەنەوە كە لەبەر ئەوەی كوردە و ئێزیدییە كوژراوە.

پۆلیسەكە خەڵكی گوندی بەعوزای سەر بە سەنتەری شاری مووسڵە و خێزاندارە و باوكی پێنج منداڵە، لە ساڵی 2016ەوە بووەتە پۆلیس و لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ناوی تۆمار كراوە و كراوەتە پۆلیس.

دوای لەناوبردنی داعش كە جینۆسایدی ئیزیدی و مەسیحییەكانی لە مووسڵ و دەوروبەری كرد، میلیشیاكانی حەشدی شەعبیش دەستیان بە كوشتن و ڕفاندنی كوردانی ئێزیدی و مەسیحییەكان كردووە و بەردەوام كێشەیان بۆ دروست دەكەن، ئەمەیش وای كردووە ناوەندە توێژینەوەكانی دنیا بەردەوام لە ڕاپۆرتەكانیان باس لە قڕكردنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاجیاكانی عێراق دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێزدی دێ رێ ورسمێن جەژنا چلێ ھاڤینێ گێرن

Lalish Duhok

هێشتا تراژیدیا جینۆسایدا ئێزدیان یا بەردەوامە

Lalish Duhok

ل شنگالێ گۆرەکێ دی یێ بکۆم هاتە دیتن

Lalish Duhok