شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: ئێزدی ڤه‌ناگەرن

شێخ شامۆ: ئێزدی ڤه‌ناگەرن
شنگال-KDP.info-

حەفتەیەکە ڕێگای شنگال کراوەتەوە و کوردانی ئێزدی ئامادە نین بەو ڕەوشەوە بگەڕێنەوە شنگال. بەرپرسێکی کوردی ئێزدییش پێی وایە، شنگال کراوەتە سەربازگە بۆ بازرگانی و کاری هەواڵگری.

سەرەڕای کردنەوەی ڕێگای شنگال، ئاوارە شنگالییەکان ئامادەی گەڕانەوە نین و وەک بەرپرسی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالشی کوردانی ئێزدی ئاشکرای کرد، خەڵکی شنگال گرێدراوی خاک و شوێنە پیرۆزەکانی خۆیانن، بەڵام کردنەوەی ڕێگای شنگال نابێتە ھۆکار بۆ سەقامگیریی ڕەوشی ئاڵۆزی شنگال. لەوبارەیەوە شێخ شامۆ دەڵێت: “ئاساییبوونەوەی ڕەوشی شنگال پەیوەستە بەو ھێز و تاقمانەی دەستیان بەسەر دەڤەرەکەدا گرتووە، لەبەر ئەوە ڕێگاش کراوەتەوە کوردانی ئێزدی ئامادە نین بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، خەڵکی ئێزدی تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە بۆ شنگال ئامادەی گەڕانەوە نین.”

ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ڕێگەی سەرەکیی سحێلاـ شنگال بە ڕووی ھاووڵاتییاندا کرایەوە، کە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر گیرابوو. بەرپرسی بنکەی لالش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: “بەداخەوە دەستوەردانی ھەرێمی لە ڕەوشی شنگالدا ھەیە، ئەو ھێزانەی لە شنگالن لەگەڵ ئەوەدا نین ڕەوشی شنگال ئاسایی ببێتەوە، چونکە ئەوان شنگال بۆ مەرامی بازرگانی و هەواڵگریی خۆیان بەکار دێنن، بەتایبەتی شنگال ھاوسنوورە لەگەڵ سووریا.”

لەبارەی ئەو ئاستەنگانەی بۆ ئاژانسەکانی بیانی دروست بوون بۆ ئەوەی ھاوکاری نەگاتە شنگال، شێخ شامۆ ڕوونی کردەوە: “کاتێک ڕێگە نەدرێت شنگال ئاسایی ببێتەوە، خەڵک ناگەڕێنەوە، تەنانەت ڕێگری لەوە دەکرێت ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ھاوکاری بگەیەننە شنگال، چونکە ڕێکخراوەکان ئامادە نین بچنە نێو گەمەیەکی هەواڵگرییەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 دەزگەهێ‌ رۆژناس:پتری 200هەزار ئێزدیان ل ئەلمانیا هەنە

Lalish Duhok

په‌رتۆكا سه‌رۆك بارزانى پێشكێشى رێڤه‌به‌ريا خۆلا رەوشەنبیری وگەشه‌پێدانا کادرێن لقێ 17 هات كرن

Lalish Duhok

بنگەهێن لالش بەحزان و باشیكێ‌،قارەمانیا گولان یا تەپاپێ‌ ب داوی ئینان

Lalish Duhok