شبكة لالش الاعلامية

14 كوردێن ئێزدی ل سووریا ژ دەستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن

14 كوردێن ئێزدی ل سووریا ژ دەستێن داعش هاتنه‌ رزگاركرن
باسنيوز:

ئەمڕۆ هەینی بەرپرسێكی دۆسیەی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رزگاركردنی 14 كوردی ئێزیدی لە دەست چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا راگەیاند، كە ژن و منداڵن.

حسێن قایدی بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردە ئێزیدیە رفێنراوەكان لە دەست داعش، بە ئاژانسی هەواڵی (سپۆتنیك)ی رووسی راگەیاندووە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 14 رفێندراوی كوردی ئێزیدیان لە دەست داعش لە سووریا رزگار كردووە.

گوتیشی 10 كەس لە رفێندراوەكان منداڵن و كچ و كوڕیان تێدایە، چوار كەسەكەی تر ئافرەتن، چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مانگی ئابی 2014وە رفاندبوونی.

بەرپرسەكەی ئەم دۆسیە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كارەكانیان لەمبارەیەوە بەردەوامە و لەوەتەی ساڵی 2014شەوە تا ئێستە، 3 هەزار و 343 رفێندراوی كوردی ئێزیدیان لە دەست داعش رزگار كردووە.

قایدی رەخنەشی لە حكوومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت كە هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە لە هەمبەر پرسی رفێندراوە كوردە ئێزیدیەكان و هیچ هاوكارییەك لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناكەن بۆ ئازادكردنیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دجەژنا جەمایێ‌ دە نێزیكی 150 هەزار كەسان سەرەدانا پەرستگەها لالش كرن

Lalish Duhok

حه‌یده‌ر شه‌شۆ: زێده‌گاڤیێن په‌كه‌كێ ل شنگالێ زێده‌بووینه‌

Lalish Duhok

دوو زارۆكێن كوردێن ئێزدى ل يونان دئاڤێ دا دخه‌ندقين

Lalish Duhok