شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: ئیدارەیەكا نوو بۆ شنگال دێ ئێته‌ دروستكرن

شێخ شامۆ: ئیدارەیەكا نوو بۆ شنگال دێ ئێته‌ دروستكرن
شنگال-KDP.info-

ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییان ڕایگەیاند، حكوومەت لە كارنامەی نوێیدا پڕۆژەی بۆ تەواوی ناوچە كوردستانییەكان پێیە و شنگالیش لە نێو پڕۆژەكەدایە و دەبێتە بەشێك لە دانوستانەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق.

شێخ شامۆ شێخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان پلانی هەیە بۆ دروستكردنی ئیدارەیەكی نوێ بۆ شنگال، كە قایمقامی شنگال دەگۆڕدرێت و هەوڵی گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال دەدرێت، چونكە ئیدارەی شەرعیی شنگال، ئیدارەیەكی هەڵبژێردراوی خەڵكە، بۆیەش دەبێت ڕیز لەو هەڵبژاردنەی خەڵك بگیرێت، بەڵام بەداخەوە هەندێك گرووپ ئەوها مامەڵە لەگەڵ شنگال دەكەن و وا هەست دەكەن شنگال چۆڵەوانییە، بەڵام نازانن قەزایەكی گرێدراوە بە ماددەی ١٤٠ـەوە”.

شامۆ دەشڵێ: “جێگای داخە ئێستا شنگال لە خراپترین ڕەوشدایە، هەست دەكەین ئەو شارە لە نەخشەی عێراقدا بووەتە شوێنی موخابەراتی ئیقلیمی لە دەست هێزە نایاساییەكاندا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ شامۆ:پرۆژه‌كێ مه‌زن ده‌ستێ بارزانی دا یه‌ پێتڤیه‌ ئه‌م خۆ بۆ را به‌رهه‌ڤ بكن

Lalish Duhok

شانده‌كی ئۆرۆپی سه‌ره‌دانا په‌رستگه‌ها لالـش كر

karwanhaji

مووسل ب تەمامی هاتە رزگاركرن هێشتا چارەنڤیسێ‌ پتری سێ‌ هەزار ئێزدیان دیار نینە

Lalish Duhok