شبكة لالش الاعلامية

چالاكڤانه‌كێ ئێزدى خەلاتێ جیهانی “ئورۆرا” وه‌رگرت

چالاكڤانه‌كێ ئێزدى خەلاتێ جیهانی “ئورۆرا” وه‌رگرت

رووداو- هەولێر

خەڵاتی “ئورۆرا بۆ بەئاگاهێنانەوەی مرۆڤایەتی” بەخشرایە چالاکڤانی بواری مافەکانی مرۆڤ و پزیشكێكی ئێزدی، دامەزرێنەری دەستەی مرۆڤدۆستی (Luftbrücke Irak) واتە پردی هەوایی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی هەژار و ناوچەکانی شەڕ.

لە یەریڤان لە ئەرمینیا، خەڵاتی “ئورۆرا بۆ بەئاگاهێنانەوەی مرۆڤایەتی” بەخشرایە دکتۆر میرزا دینایی، کە پزیشكێكی ئێزدییە و توانیویەتی هاوکاری خەڵکی هەژار بکات، هاوکات رێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی ئێزدی لەکاتی شەڕ و قەیرانەکانی سووریا و عێراق.

تۆم کاتینا، سەرۆکی دەستەی “ئورۆرا بۆ بەئاگاهێنانەوەی مرۆڤایەتی” دەڵێت خەڵاتی ئەمساڵیان بەخشییە دکتۆر میرزا دینایی، روونیدەکاتەوە: “ئەوەی دینایی کردە شایەنی خەڵاتەکە ئەوەیە هیچ کات نەیتوانیوە بەخۆشی بژیت کاتێك دەزانێت کۆمەڵێك کەس لە شەڕدا بەجێماون، هەوڵیداوە یارمەتی ئەوان بدات لەو کاتەدا تووشی چەندین گرفت بووەتەوە، بەڵام وازی نەهێناوە”.

وەک وەرگری خەڵاتی ئورۆرا، میرزا بڕی 1 ملیۆن دۆلاری بردەوە، بەمەش دەتوانێت بەردەوامبێت لە پاڵپشتییەکانی و بەردەوامبوون لەکارەکەی، هەروەها هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی بودجە بۆ سێ رێكخراو دابینبکات تاوەکو خزمەتگوزاری پزیشكی و چارەسەرییەکانی دیکە بۆ قوربانییانی دەستی داعش دابینبکەن.

ڤارتان گریگۆریا، هاوسەرۆکی خەڵاتی ئورۆرا و ئەندامی دەستەی هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەکە دەڵێت: “خەڵاتەکە بۆ ئەوکەسەیە کە لەپێناو کەسانی دیکەدا خۆی خستووەتە مەترسییەوە و میرزا نموونەیەکی تەواو و زیندووە کە خەڵاتەکەی پێدەدرێت”.

میرزا دینایی، کە پزیشكێكی یەزیدیییە و لە شنگال لەدایکبووە، ئێستا تەمەنی 46 ساڵە، بەپێی رێكخەرانی ئورۆرا ژیانی خۆی بەسەربردووە بۆ هاوکاریکردنی رزگاربووانی دەستی داعش لە شەڕ لە عێراق، هەروەها پاڵپشتی و چارەسەرکردنی منداڵان و ژنانی ژێر دەستی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جلوبەرگ لسەر 150 قوتابیان هاتنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

ئێزدى ڤه‌گه‌ريانا خێزانێن داعش ب مه‌ترسى بۆ سه‌ر شنگال دزانن

Lalish Duhok

ب كوژمێ‌ 600 ملیۆن دیناران چەندین ڕێیێن ناڤخۆیی ل ناحیا خانكێ‌ دئێنە چێكرن

Lalish Duhok