شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی ب هه‌لكه‌فتا جەژنا جه‌مايا ئێزدیان پەیامه‌ك به‌لاڤكر

سەرۆك بارزانی ب هه‌لكه‌فتا جەژنا جه‌مايا ئێزدیان پەیامه‌ك به‌لاڤكر

له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی “جه‌مایێ”ی ئێزیدییه‌كان ڕایگه‌یاند: پشتیوانیی خۆشم بۆ داواكاریی و مافی ڕەوای خوشك و برا ئێزیدییەكان ڕادەگەیێنم.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی و سەرجەم خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هەر لەو بۆنەیەدا پابەندبوونمان بە بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان دووپات دەكەینەوە و جارێكی تر پشتیوانیی خۆشم بۆ داواكاریی و مافی ڕەوای خوشك و برا ئێزیدییەكان ڕادەگەیێنم. هیواداریشم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان بینیویانە.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

6ـی 10ـی 2020

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب هەلكەفتا هاتنا جەژنا بێلندێ‌ بنگەهێ‌ لاش قەمسەلە ل سەر خێزانێن ئاوارە ل خانكێ‌ بەلاڤكرن

Lalish Duhok

گه‌نجه‌كى شنگالێ ل كه‌مپا كه‌به‌رتوويێ خۆ خه‌ندقاند 

Lalish Duhok

ب كوژمێ‌ 275ملیۆن دیناران پرۆژە ل خانكێ‌ هاتینە ئەنجام دان

Lalish Duhok