شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی په‌يامه‌ك به‌لاڤكر 

سەرۆك بارزانی په‌يامه‌ك به‌لاڤكر 
كوردستان تى ڤى:
سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە. دەستخۆشی لە هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەو ڕێككەوتنە كە دەبێتە هۆی ئاساییكردنەوەی ژیانی هاووڵاتیان لەو ناوچەیە و كەمكردنەوەی ئێش و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی و گەڕانەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی بارودۆخی چەند ساڵی ڕابردوو و پەلاماری تیرۆریستان تووشی نەهامەتی و ئاوارەیی ببوون.

هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی هەردوولا دەستپێكێكیش بێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

مسعود بارزانی
9ـی تشرینی یەكەمی 2020

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شێخ شامۆ:پرۆژه‌كێ مه‌زن ده‌ستێ بارزانی دا یه‌ پێتڤیه‌ ئه‌م خۆ بۆ را به‌رهه‌ڤ بكن

Lalish Duhok

ل كۆمه‌لگه‌ها شاريا ورکشۆپەك ل دۆر نەهێلان و دەستدرێژیا جێندەری هاتە سازکرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شنگالێ‌ سمینارەكا ڤەكری ل كەمپا مام رەشان گێرا

Lalish Duhok