شبكة لالش الاعلامية

وه‌زیری نافخۆ: لگه‌ل لايێ ‌عێراقی رێككه‌فتين ته‌نها خه‌لكێ شنگال ئیداره‌يا باژێرى بكن  

وه‌زیری نافخۆ: لگه‌ل لايێ ‌عێراقی رێككه‌فتين ته‌نها خه‌لكێ شنگال ئیداره‌يا باژێرى بكن  
K24- هه‌ولێر:

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ردوو لا كۆك بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال.

ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری ناوخۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌ هه‌ولێر هاتوون، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌عره‌جی و هاوه‌ڵیكردنی جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، شاندی حكومه‌تی فیدراڵ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی شنگال سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: کۆبوونەوەکه‌یان تایبەت بوو به جێبەجێ کردنی رێکەوتنی شنگال و هەموو لایەك کۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت رێکەوتنەکه وەك خۆی جێبەجێ بکرێت.

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێکەوتوون، بە هاوبەشی ئیدارەیەك بۆ شنگال دابندرێت و دەبێت ته‌نیا خەڵكی شنگال ئیدارەی شارەکەیان بده‌ن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كارگێریا ئامادەیا 3ی تەباخێ‌ رێزلێنان و سوپاسیەكێ‌ ئاراستەیی بەرێز”شێخ شامۆ” دكن

Lalish Duhok

قوتابیەكا ئێزدی بوو یا ئێكێ‌ ل سەر ئاستێ‌ قەزا شێخان

Lalish Duhok

پارێزگەرێ دھۆکێ دگەل میرێ ئێزدیان کۆمبوو

Lalish Duhok