شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: هەولێر و بەغدا هەماهەنگن بۆ دەرێخستنا گرۆپێن چەکدار ل شنگالێ

شێخ شامۆ: هەولێر و بەغدا هەماهەنگن بۆ دەرێخستنا گرۆپێن چەکدار ل شنگالێ
باسنیوز:

راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغدا هەماهەنگیی زیاتر دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و دەرکردنی گرووپە چەکدارییە بێگانەکان.

شێخ شامۆ، راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، به‌پێی قسه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، لە مانگی داهاتوودا (مانگی 12ـی 2020)، كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی شنگال ساز ده‌كرێت.

شێخ شامۆ هەروەها رایگەیاند، دەبێ تا کاتی سازکردنی کۆنگرەکە گرووپە دەرەکییەکان لە شنگال دەربکرێن و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە رادەستی پۆلیس بکرێت.

راوێژکاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنیی شنگال، کە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەری رێککەوتوون، دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵی چوونەتە شارەکە و دواتریش قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال دیاری دەکرێت.

هەروەک شێخ شامۆ رایگەیاند، بە دەرکردنی گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئاوەدانی بۆ شنگال دەگەڕێتەوە و چیتر هاووڵاتییانی شنگال لەلایەن چەکدارانی سەر بە پەکەکەوە ناڕفێندرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جێگرێ سەرۆكێ پەرلەمانێ كوردستانێ جەژنا جەمايێ ل كوردێن ئێزدی پیرۆز دكت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش داخوازێ‌ ژ ئێزدیان دكت ب شێوەیەكی بەرفرەهـ پشكداریێ‌ دهەلبژارتنێن پەرلەمانێ‌ عێراقێ‌ دا بكن

Lalish Duhok

چار زارۆكێن ئێزدى ژ ده‌ستێ داعش هاتنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok