شبكة لالش الاعلامية

رووفاتێن 104 قوربانيێن گۆڕێن بكۆم ل شنگال هاتنه‌ ناسين

رووفاتێن 104 قوربانيێن گۆڕێن بكۆم ل شنگال هاتنه‌ ناسين

K24 – هه‌ولێر:

هاوكات له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، پشكنین بۆ (104) له‌ رووفاتی قوربانیانی ئێزدییه‌كانی شنگال كۆتایی هات، كه‌ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی “داعش”كۆمه‌ڵكوژ كرابوون.

به‌خاكسپاردنی رووفاتی قوربانیانی ئێزدی، له‌ مه‌راسیمێكی فه‌رمی، به‌ ئاماده‌بوونی شێخانی ئێزدی، نوێنه‌ری لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نیشتمانی، فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی، فه‌رمانگه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌زگای شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پشكنین و ناسینه‌وه‌ی ناسننامه‌ی قوربانییانی ده‌ستی “داعش”، به‌ پشتیوانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD)، رێكخراوی نێوده‌ڵه‌تی بۆ كاروباری ونبووان (ICMP)، هه‌ندێك له‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

بڕیاره‌ مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ (31ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2021) له‌ قه‌زای شنگالی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌بچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شنگال گرۆپێن عسابه‌ په‌یدابووینه‌

Lalish Duhok

هاریكاری و پێتڤیێن قوتابخانان پێشكێشی باخچێ‌ شاریا یێ‌ زارۆكان هاتنە كرن

Lalish Duhok

لیستا تاوانێن داعش ل دژى ئێزديان هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok