تهرمێ زارۆيهكێ ئێزدى هاته ديتن
باسنيوز:
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند کە تەرمی مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵ لەنێو ڕووبار لە کۆمەڵگەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک دۆزراوەتەوە.
هێمن سلێمان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “رۆژی ١ی٥ی٢٠٢١مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی( س ، م ) لە ماڵەکەی چووەتە دەر و پاشان بێسەروشوێن بووە دوای بەدواداچوون و لێگەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ تەرمەکەی لەنێو ڕووبارە دۆزرایەوە، بەپێی پشکنینی پزیکشیی دادی دەرکەوتووە کە ئەو مێرمنداڵە لە ئاو خنکاوە و هیچ ئاسەوارێک لەسەر تەرمەکەشی نەبووە”.
ئاشکراشی کرد کە ئەو مێرمنداڵە ئاوارەی قەزای شنگالە و دانیشتووی کەمپی خانکێ بووە لە قەزای سێمێل و تەرمەکەی لەنێو ڕووبار لە خانکێ دۆزراوەتەوە و ئێستا تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
