شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا کۆچ و كۆچبه‌ران: ل نێزيك هه‌وا ئاڤه‌دانكرنا شنگالێ دێ ده‌ست پێ كت

وەزارەتا کۆچ و كۆچبه‌ران: ل نێزيك هه‌وا ئاڤه‌دانكرنا شنگالێ دێ ده‌ست پێ كت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند راپۆرتێکمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزکردووەتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوو و رێگاکانی شارۆچکەی شنگال، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا هەڵمەتێک بۆ ئەو مەبەستە دەستپێدەکات.

عەلی عەباس جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “26 کامپی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان هەن؛ کە 16 کامپیان لە دهۆکن و 27 هەزار ئاوارەی ئێزدی خەڵکی شنگال تێیاندا نیشتەجێن، هەروەها 6 کامپیان لە هەولێر و 4 کامپیان لە سلێمانین، بە تێکڕاش زیاتر لە 37 هەزار خێزان لەو کامپانە نیشتەجێن، هاوکات ژمارەیەکی زۆر خێزانی دیکەی ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە دەرەوەی کامپەکان نیشتەجێن”.

سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەی زۆربەی ئاوارەکانی شارۆچکەی شنگال بۆ ناوچەکەیان، عەلی عەباس جەهانگیر گوتی: “دۆخی ئەمنیی شنگال بەراورد بە پێشتر زۆر باشترە؛ بەڵام ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە شنگال تاکە رێگری گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوچەکەیە، بۆیە داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین شنگال ئاوەدانبکەنەوە، وەزارەتی کۆچیش راپۆرتێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوو و رێگاکان لە شنگال، لە داهاتوویەکی نزیکیشدا هەڵمەتێک بۆ ئەو مەبەستە دەستپێدەکات”.

گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گوتیشی: “وەزارەتی کۆچ لە رێگەی پێدانی 1 ملیۆن و 500 هەزار دینار بەهەر خێزانێکی ئاوارە؛ لەگەڵ پێشکەشکردنی کۆمەڵێک هاوکاری و ئاسانکاری لە ساڵی یەکەمی گەڕانەوەیان؛ هانی هەموو ئاوارەکانی ئەو کامپانە دەدات بەشێوەیەکی خۆویستانە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان”.

هەرچەندە رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەی شنگال لە 1/10/2020 وە واژۆکراوە، کەچی تائێستا رێککەوتنەکە بەتەواوەتی جێبەجێنەکراوە، رێککەوتنەکە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە کە دیارترینیان دەرکردنی هەموو هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و پارتی کرێکارانی کوردستانە-پەکەکە لە شارۆچکەی شنگال، لەگەڵ رادەستکردنی ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکە بە پۆلیس و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری فیدراڵی، هەروەها هەڵبژاردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شارۆچکەکە و رەخساندنی زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌لگه‌يێن كرين و فرۆشتنا كچێن گرتيێن ئێزدی ئاشكه‌را دبن

Lalish Duhok

كچه‌كا كوردا ئێزدی ژ ده‌ست داعشێ رزگار بوو

Lalish Duhok

رێيا شنگال – دهۆك دێ ئێتە ڤەکرن

Lalish Duhok