شبكة لالش الاعلامية

پارێزگارێ نەینەوا:بجهئينانا رێککەفتنا شنگال ب سستی ب رێڤەدچت

پارێزگارێ نەینەوا:بجهئينانا رێککەفتنا شنگال ب سستی ب رێڤەدچت
كوردستان تى ڤى:
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال، بە سستی بەڕێوەدەچێت.
نەجم جبوری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال رانەوەستاوە، بەڵام بە سستی بەڕێوەدەچێت و گوتی: “فەوجێک لە ھێزەکانی فریاکەوتن لە پێکھاتەی ئێزدی پێکھێنراو کە ئەوەیش ھەنگاوێکی ئەرێنییە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان لە شنگال”.

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان دەچنە دەرەوەی سنووری قەزاکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قایمقامێ شنگال: حکوومەتا عێراق بۆ دروستکرنا ئاژاوە پشتگیریا پەکەکێ دکت

Lalish Duhok

هەفت رۆژان بۆ فەرمانبەرێن ئێزدی بێنڤەدانا فەرمی یە

Lalish Duhok

بریارێن بەغدا چارەسەرکرنا دەروونی یا کچێن رزگاربوویێن ئێزدی ژدەرڤەی وەلاتی راوەستاند

Lalish Duhok