شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا: هێشتا شنگال لژێر دەستێ حەشدا شەعبی و پەکەکێ دایە

ئەمریکا: هێشتا شنگال لژێر دەستێ حەشدا شەعبی و پەکەکێ دایە
K24 – هەولێر

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، هێشتا شنگال لەژێر دەستی حەشدی شەعبی و پەکەکە دایە.

جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمیانەی بەشداریکردنی ڤیدیۆکۆنفرانسێک بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی شنگال رایگەیاند “شنگال هێشتا لەژێر دەستی حەشدی شەعبی و پەکەکە دایە، لەم رەوشەدا کەس نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان”.

هەروەها ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریکا ئاشکراشی دەکات: “ئەمەریکا ئامادەیە مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییە لۆکاڵییەکان بکەن، هەر کاتێک ئەو هێزە ئەمنییە پێکهێنرا، بەڵام ئێمە ناتوانین ئەو هێزە پێکبێنین و دەبێ حکومەتی مەرکەزی ئەو کارە بکات”.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ساڵیادی هێرشی داعشە بۆ سەر شنگال، کە لە 3/8/2014 پەلاماری ئێزدییەکانی دا و شنگال و دەوروبەری داگیرکرد و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، دەیان هاووڵاتی شنگالیشی رفاند کە تائێستا ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆپەراسیۆنێن هەڤپشک: ترس هه‌یه‌ ل شنگالێ شه‌ڕى ل گه‌ل په‌كه‌كێ بكه‌ین

Lalish Duhok

ئێزدی داخوازا دەرخستنا حەشدا شەعبی ژ شنگال دكن

Lalish Duhok

بارگرانیا ڤەحواندنا ئاوارەیان ل شاریا كەفتیە سەرملێ‌ بنگەهێ‌ لالش

Lalish Duhok