شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:تەنها پارتی پشته‌ڤانى و هاريکاریا ئێزديان دکت

شێخ شامۆ:تەنها پارتی پشته‌ڤانى و هاريکاریا ئێزديان دکت

باسنيوز:

کەسایەتییەکی کوردانی ئێزدی رایدەگەیەنێت، کە تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی و هاوکاریی کوردانی ئێزدی دەکات.

شێخ شامۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: تا ئێستا پەرلەمانی عێراق ئەو مافە بە کوردانی ئێزدی لە سنووری پارێزگای دهۆک نادات کە کورسیی کۆتایان هەبێت یان بتوانن دەنگ بە کورسی کۆتای ئێزدییەکان بدەن.

شێخ شامۆ هەروەها رایگەیاند: کۆمەڵگە و جوگرافیای کوردانی ئێزدی ئەمانەتی سەرۆک بارزانییە، بۆیە تەنیا پارتی رێگە نادات ستەم لە کوردانی ئێزدی بکرێت و پشتیوانی و هاوکارییان دەکات.

ئەو کەسایەتییەی کوردانی ئێزدی ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک بارزانی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە رزگارکردنەوەی شنگال لەژێر داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد و رایگەیاند: سەرۆک بارزانی خۆی کردە خاوەنی کوردانی ئێزدی و کۆتایی بە ستەم و داگیرکاریی داعش لەسەریان، هێنا.

شێخ شامۆ جەختی لەوە کردەوە، کە کوردانی ئێزدی بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بکرێن و بپارێزرێن، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و ئەو حزبە دەکەنەوە حزبی ژمارە یەکی کوردستان و عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كى بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا كه‌مپا خانكێ دكت

Lalish Duhok

پۆلیس دێ دۆسه‌یا ئاساییشا شنگالێ وەرگرن

Lalish Duhok

مەحموود ئێزدی:هنده‌ك كه‌س زیانێ ب كەیسا ئێزدیان دگەهینن

Lalish Duhok