شبكة لالش الاعلامية

کەریم سلێمان: دباوه‌ريا ئێزدیان دا جەژنا سەرێ سالێ،ده‌ستپێكا دروستبوونا گەردوونى يه‌ و ب سروشتى ڤه‌ يه‌ گرێدايه‌

کەریم سلێمان: دباوه‌ريا ئێزدیان دا جەژنا سەرێ سالێ،ده‌ستپێكا دروستبوونا گەردوونى يه‌ و ب سروشتى ڤه‌ يه‌ گرێدايه‌

ھەولێر-KDP.info-

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان دەڵێت، سبەی جەژنی چوارشەممە، جەژنی سەرساڵی ئێزدییانە، ئەم جەژنە بە ئامادەبوونی جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان بە چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی بەڕێوە دەچێت.

کەریم سلێمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە تەواوی پەرستگای لالش مۆم ھەڵدەکرێت و تێکستە ئایینییەکانی ئێزدییان دەگوترێنەوە، ئەمەش نیشانەی گرێدانی ئێزدییانە بە فەلسەفە و کولتووری ئایینی ئێزدییەوە”.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان گوتیشی: “بە باوەڕمان ئەم جەژنە سەرەتای دروستبوونی گەردوونە و بە سروشتەوە گرێ دراوە و لە ھەموو شوێنێکی دونیا ئێزدییەکان نزا و دوعا دەکەن لەپێناو ئاشتی و مرۆڤایەتیدا”.

“پێمان وایە خودا ھی ھەمووانە و لە جەژندا گیانی لێبوردەیی بڵاو دەکرێتەوە، ناکرێت کەسەکان ڕق و کینەیان بەرامبەر یەکتری ھەبێت”. سلێمان وای گوت.

کەریم سلێمان دەشڵێت: “ئێزدییەکان لەم جەژنە ژیانی ھاوسەری پێک ناھێنن، چونکە پێیان وایە مانگی نیسان خۆی بووکە و ھیچ بووکێکی تر قبووڵ ناکات، لەپێناو جوان مانەوەی سروشت وەک خۆی ناکرێت ئێزدی زەوی بکێڵن و ھێکیش مانای ئەردە و ڕەنگاوڕەنگکردنیش مانای ڕەنگاوڕەنگیی سروشتە، بڕوای ئیزدییان وایە ئەوەی حەز لە ژیان بکات، دەبێت سروشت بپارێزێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ندين وه‌شانێن بنگه‌هێ لالش بۆ ڕاگريا كوليژا ئادابێ ل زانكۆيا مووسل هاتنه‌ به‌خشين

Lalish Duhok

شنگال.. شەش گۆرێن ب كۆم ل سیبا شێخدر هاتینە دیتن

Lalish Duhok

پەیاما بنگه‌هێ لالش ب هەلکەفتا، 123ـێ سالیا ژدایکبوونا بارزانیێ نەمر

karwanhaji