شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ نافخۆ: سەرۆکێ حکومەتا هه‌رێمێ بەردەوام دێ پشته‌ڤانی يا بنگه‌هێ لالش كه‌ت 

وەزیرێ نافخۆ: سەرۆکێ حکومەتا هه‌رێمێ بەردەوام دێ پشته‌ڤانی يا بنگه‌هێ لالش كه‌ت 
دهۆك-KDP.info-

ئەمڕۆ بنکەی ڕۆشنبیریی لالش بە ئامادەبوونی د. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارەکانی کۆنگرەی 14ی خۆی دەست پێ کرد.

د. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ڕایگەیاند: ”جێی خۆشحاڵییە کە ئەمڕۆ لەم کۆنگرەیەدا ئامادەین و سڵاوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنمە ئێوەی هێژا، دیارە بنکەی ڕۆشنبیریی لالش لە ساڵی 1993 بە پشتیوانیی سەرۆک بارزانی دامەزرا بۆ کۆکردنەوە و بەدیکیۆمێنتکردنی قەول و بەیت و ڕێوڕەسمە پیرۆزەکانی ئایینی ئێزدی”.

نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، بنکەی لالش سەنگەرێکی بەهێزبوونە بۆ هەبوونی کۆمەڵگەی ئێزدی لە بەرانبەر ئەو هێرشە شۆڤێنییانەدا کە پێشتر دژی ئێزدییەکان کراون و گوتیشی: بنکەی لالش لە ماوەی ڕابردوودا توانیویەتی لەڕێی هەڵبژاردن و بە شێوەی دیموکراسی درێژە بە کارەکانی دەستەی بەڕێوەبەری بنکەکە بدات و توانیویشیەتی ژمارەیەکی زۆر دیبەیت و سیمینار بە شێوەی ئەکادیمی بەڕێوە ببات و پێکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر بکات و بووەتە خاوەنی گۆڤارێک و دەزگای ڕاگەیاندن”.

باسی لەوەش کرد کە بنکەی لالش بەکردەوە دروشمی خۆی دیاری و جێبەجێ کردووە و بووەتە کانییەکی زەلال و پێکەوەژیانی پاراستووە لە نێوان ئایینەکانی هەرێمی کوردستاندا و خاوەنی ئامانجێکی سەرەکییە و لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرنگییەکەی تایبەت بەم بنکەیە دەدرێت.

د. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ڕایشیگەیاند: دوای ئەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی تووشی کۆمەڵکوژیی 2014 بوون، پێویستیان بە بنکەی لالش هەیە بۆ پاراستنی ڕۆشنبیری و دابونەریتی کۆنی ئێزدیایەتی کە هەردەم بەشێکی مەزنە لە ڕەسانەیەتیی هەرێمی کوردستان و هەردەم بە خوێنی شەهیدان و قارەمانیەتیی پێشمەرگە بەرگری لە پێکهاتەی ئێزدی کراوە و بەردەوام بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ دەڤەرە ئێزدییەکان کار کراوە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کراون.

گوتیشی: جێی داخە کە تاکوو ئێستا ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە، بەڵام هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال بەردەوامن تاکوو ئێزدییەکان جارێکی دیکە بە خاکی خۆیان شاد ببنەوە و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان منی ڕاسپاردووە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پشتیوانی بنکەی لالش دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆكێ‌ بنگەهێ‌ لالش سەرەدانا زانكۆیا پۆلیتەكنیكی یا دهۆكێ‌ دكت

Lalish Duhok

پێتڤیێن قوتابخانا لسەر ۱۲ قوتابخانێن شاریا هاتنە به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

به‌لاڤكرنا گازا سپى لسه‌ر ئاواران ده‌ست پێ كر

Lalish Duhok