شبكة لالش الاعلامية

میر داسن فاروق به‌گ: خەڵكێكی زۆری ئێزدی لە وڵاتانی دەرەوە تووشی گیروفت هاتوون

میر داسن فاروق به‌گ: خەڵكێكی زۆری ئێزدی لە وڵاتانی دەرەوە تووشی گیروفت هاتوون

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان: داواكارین خەڵك بە ڕێی نایاساییدا بۆ دەرەوەی وڵات كۆچ نەكەن

باسنيوز:

كه‌سایه‌تییه‌كی نێو بنەماڵەی میرانی كوردی ئێزدی ڕایدەگەیەنێ، خەڵكی زۆریان لە وڵاتان تووشی گیروگرفتی گەورە هاتوون، بەتایبەت ئەوانەی ئەمدواییە لە یۆنان  لە كەمپی   سیرس. بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییانیش دەڵێت: “داواكارین  كەس بە ڕێی نایاسایی كۆچ بۆ دەرەوەی وڵات نەكات”.

میر داسن فاروق به‌گ، یەكێك لە كەسایەتییەكانی بنەماڵەی میری ئێزدییان بۆ (باسنیوز) گوتی: “هەزاران گەنجی ئێزدی چوونەتە كەمپی سیرس لە یۆنان، زۆریان لەبەردەرگەی كەمپەكە كەوتوون و ڕێگایان پێ نادرێت بچنە ناو كەمپەكەوە، پێویستە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی جیهان پشتیوانیی لە ئیزدییان بكەن، بۆ ئگەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانیی شنگال، بۆ ئەوەی خةڵكەكە بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی و گەندەكانیان ئاوارەی وڵاتان نەبن، گرووپە ناشەرعی و دەرەكییەكانیش دەست لە هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی ئێزدی بەر بدەن”.

ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش كرد: “خەڵكی شنگال بەهۆی ڕەوشی نالەباری ناوچەكانیان زۆر بێزارن، ئەوە هەشت ساڵە خەڵكەكەمان ئاوارە بووە، تا ئێستا حكوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێكی بۆ گەڕانەوەیان نەناوە، داواكارین ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەوەی ئەو خەڵكە بتوانێ بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی و چیدیكە ئاوارەی وڵاتان نەبن”.

میر داسن فاروق به‌گ، گوتیشی: “ژمارەیەكی زۆر گەنجی ئێزدی ڕوویان كردووەتە دەرەوەی وڵات و ئێستا لە یۆنان گیریان خواردووە و ڕێیان پێ نادرێ بچنە ناو كەمپەكەناوە  و لەسەر شەقامەكان و لەبەردەرگای كەمپان ماونەتەوە و تووشی كێشە و گیروگرفت هاتوون‌”.

سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، لەمبارەوە بۆ (باسنیوز) گوتی: “خەڵكەكەمان بە ڕێگای نایاسایی كۆچیان پێ كراوە، داواكارین لە خەڵكی خۆمان بۆ چوونە دەرەوە پەنا نەبەنە بەر ڕێگای نایاسایی، چونكە تووشی كێشە و گیروگرفت دەبن، داواش لە وڵاتان و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین، ڕەوشی شنگال چارەسەر بكەن”.

پێشتر (باسنیوز) لە ٧ی ٩ی ٢٠٢٢ بڵاوی كردەوە، كە لە ڕێی چەند پەیجێکەوە، كە لە لایەن گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاراستە دەكرێن، ھەوڵی ھەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدابردنی گەنجانی کوردی ئێزدی دەدرێت و هانیان دەدرێت بۆ ئەوەی بەرەو ئەورووپا كۆچ بكەن. بەرپرسێكی حزبیش ئاشكرای دەكات كە تەنانەت پەكەكە پارەش بە گەنجانی شنگال دەدات و دواتر بە قیست لێیان وەردەگرێتەوە، تاوەكوو كۆچ بكەن.

لەم بارەوە، فەیسەل قاسم، بەرپرسی لێژنەی پارتی لە گرعوزێری سەر بە شنگال بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاندبوو: “گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە پەكەكە، پشتیوانیی لە خەڵکی شنگال دەکەن و ھانیان دەدەن، کە زێدی خۆیان جێبھێڵن و ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن، ئەمەش پیلانێکی مەترسیدارە لەسەر نەمانی کوردانی ئێزدی لە شنگال”

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا: پشتى شه‌رێ مووسلێ دڤێت په‌كه‌كه‌ ژ شنگالێ ده‌ركه‌ڤت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش په‌نه‌له‌ك ل دۆر(سیاسەتێن ئێک ب‌ دووڤ‌ ئێکێن حکومەتا عیراقێ ل هەمبەری ئێزدیان) ئه‌نجامدا

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش دیاریێن جەژنێ‌ بسەر ژمارەكا قوتابیێن شاریا بەلاڤكرن

Lalish Duhok