شبكة لالش الاعلامية

مەسروور بارزانی پێشوازی ل دانپێدانا بریتانیا یا جینۆسایدناساندنا ئێزدیان کر

مەسروور بارزانی پێشوازی ل دانپێدانا بریتانیا یا جینۆسایدناساندنا ئێزدیان کر

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات کە بەفەرمی دانی بەوەدا نا لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کردەوەی جینۆساید دژی خەڵکی ئێزدی جێبەجێ کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “پێشوازی دەکەم لە دانپێدانانی بەریتانیا بەو جینۆسایدەی داعش کە لە دژی ئێزیدییەکان ئەنجامی داوە، دانپێدانانێکی دادپەروەرانەیە بە تاوانێکی قێزەون و ڕابردوویەکی پڕ لە ئازار.”

دەشڵێت: “خوشک و برا ئێزیدیەکانمان زاڵ بوون و بە بەهێزی ماونەتەوە، ئێمە پاڵپشتی گەلە سەربەرزەکەمان دەبین لەکاتێکدا کە ئەوان برینەکانیان سارێژ دەبێت و خۆیان بنیات دەنێنەوە.”

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەفەرمی دانی بەوەدا نا کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کردەوەی جینۆساید دژی خەڵکی ئێزدی جێبەجێ کراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لدووڤ راسپاردێن به‌رێز”شێخ شامۆ” هۆلا لالش بێبانێ هاته‌ سه‌خبێركرن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش:هێرشا پاسداران دژی خەڵکێ هەرێما کوردستانێ تاوانەکا دژی مرۆڤایەتیێ یە

Lalish Duhok

8 خیڤەتێن ئاوارەیان ل کەمپا شاریا سۆتن

Lalish Duhok