شبكة لالش الاعلامية

پیر دەیان:حکوومەتا ھەرێمێ ڕازی نابت ئاواره‌ ب زۆرى ڕەوانەی ده‌ڤه‌رێن وان بێنه‌ كرن  

پیر دەیان:حکوومەتا ھەرێمێ ڕازی نابت ئاواره‌ ب زۆرى ڕەوانەی ده‌ڤه‌رێن وان بێنه‌ كرن  
دھۆک _KDP.info_

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە دھۆک گوتی: عێراق بۆ داخستنی کەمپەکان داوا لەئاوارەکان دەکات ئەگەر کەمپەکان جێبێڵن چوار ملیۆن دیناریان پێدەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕازی بکەن، ئاوارەکانیش ئەمە ڕەتدەکەنەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕازی نابیت ھیچ ئاوارەیەک بەزۆر بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر شوێنی خۆی.

پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھیچی فەرمییمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ داخستنی کەمپەکان لەمساڵدا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادە نییە ھیچ کەمپێک بێ ڕەزامەندی ئاوارەکان دابخات، چونکە تا پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال ھەبن ئاوارەکان ناگەڕێنەوە، نەدۆخی ئەمنی باشە و نەخزمەتگوزاریش ھەیە، پێشتر عێراق باسی لەوە دەکرد ئەوەی بگەڕێتەوە ملیۆنێک و ٥٠٠ھەزار دیناری وەکو قەرەبوو پێدەدەن، خەڵک ھەیە سێ ساڵە گەڕاوەتەوە کەچی هێشتان ھیچیان پێنەداوە.

پیر دەیان جەعفەر گوتیشی: ئێستا عێراق بڕیاری داوە ھەر ئاوارەیەک لە کەمپەکان بچێتە دەرەوە و با لە ھەرێمی کوردستانیش بێت چوار ملیۆن دیناری پێدەدەن، ئەمە بۆ ئەوەیە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڵێن ئاوارەکان لە کەمپەکان نەماون، بەڵام ئاوارەکان بەمە دازی نین و کەمپەکان جێناھێڵن.

لە سنووری دھۆک ١٥کەمپی ئاوارە و پێنج کەمپی پەنابەر ھەیە و ژمارەشیان ٣٣٠ھەزار ئاوارە.

جەعفەر باسی لەوەش کرد: پار ژمارەیەک ئاوارە گەڕانەوە، بەڵام ئەمساڵ ھیچ ئاوارەیەک نەگەڕاوەتەوە، تا ئەمنیەت نەبێت و خزمەتگوزاریان بۆ دابین نەکرێت ئامادەنین بگەڕێنەوە، ئەمەش پێویستە بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان ھەرێم و بەغدا بکرێت و ڕێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دژى رەفتارێن وه‌زيرا کۆچ و کۆچبەرێن عيراقێ ئاواره‌يێن شنگالێ خۆپيشاندانه‌ك ئه‌نجامدا

Lalish Duhok

ڕاگه‌هاندنا بنگه‌هێ لالش دقۆناغه‌كا باشدايه‌

Lalish Duhok

پارێزگارێ‌ هەولێرێ‌ و رێزدار شێخ شامۆ راوێژكارێ‌ سەرۆكێ‌ حكوومەتا هەرێما كوردستانێ‌ بۆ كاروبارێن ئێزدیا هەڤدیتنەك پێكئانی

Lalish Duhok