واتس ئاپ چاتا ڤیدیۆيێ زێده دكت
باسنيۆز:
دوو ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه
ر كڕینی به‌رنامه‌ی “واتس ئاپ” له‌لایه‌ن كۆمپانیای (فه‌یس بووك)ـه‌وه، له‌و كاته‌وه، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه له هه‌وڵدایه بۆ نوێگه‌ری كردن له به‌رنامه‌كه‌و ڕاكێشانی به‌شداربووی زیاتر، له نوێترین هه‌وڵیشدا، چاتی ڤیدیۆ زیاد ده‌كرێت.
دامه‌زرێنه‌رانی واتس ئاپ، دوو كه‌سن به ناوه‌كانی “جان كۆم” و “براین ئه‌كتۆن”، له دوای داهێنانی به‌رنامه‌كه‌وه، كورته‌نامه‌ی مۆبایل به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه ، ئه‌وه‌ش وایكرد “واتس ئاپ” به خێرایی، له‌ته‌واوی جیهاندا بڵاو ببێته‌وه.
له ساڵی 2016 ئاماژه‌ی گه‌شه‌سندنی به‌رنامه‌كه گه‌شته لووتكه، كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، ژماره‌ی به‌شداربووه چالاكه‌كان یه‌ك ملیار كه‌سی تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش وای كرد كۆمپانیاكه په‌له بكات له گه‌شه پێدانی به‌رنامه‌كه، بۆیه له‌م ساڵدا نامه‌ی ده‌نگی بۆ به‌رنامه‌كه زیاد كرد، بڕیاریشه له ساڵی داهاتوو 2017 ، خزمه‌تگوزاری چای ڤیدیۆ زیاد بكرێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یس بووكه‌وه كڕدراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لایه‌نی ته‌كنیكی واتس ئاپ سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، چونكه فه‌یس بووك ئه‌پڵیكه‌یشنی ماسنجه‌ری هه‌یه كه چاتی ڤیدیۆ له خۆ ده‌گرێت، جیاوازی نێوانیشیان ئه‌وه‌یه، ماسنجه‌ری فه‌یس بووك پشت به ئه‌كاونت ده‌به‌ستێت، به‌ڵام واتس ئاپ پێویستی به ژماره‌ی مۆبایله.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
