شبكة لالش الاعلامية

چەند تایبەتمەنديێن گالاکسی S8 ئاشکه‌را دبن

چەند تایبەتمەنديێن گالاکسی S8 ئاشکه‌را دبن 

باسنيۆز:ed09a0243ed502958036ba27f98b840a_l

پێش ئەوەی نمایش بکرێت، کۆمەڵێک تایبەتمەندیی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S8 ئاشکرا بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26/10/2016، ماڵپەڕی (gadgets.ndtv) ڕاپۆرتێکی لەسەر مۆبایلی زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی S8 بڵاو کردووەتەوە و تێیدا چەند تایبەتمەندییەکی ئەو مۆبایلەی ئاشکرا کردووە.

پێشبینی دەکرێت، شاشەی مۆبایلی (سامسۆنگ گالاکسی S8) 5.5 ئینج بێت، ھەروەھا کوالێتییەکەی (4K HD)یە، ڕامەکەشی شەش گێگابایت دەبێت.

دەگوترێت ڕامی گالاکسی S8 شەش گێگابایتە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلە فرۆشێکی زۆری لە بازاڕە جیھانییەکاندا ھەبێت، چونکە دەبێتە یەکێک لە خێراترین مۆبایلەکانی جیھان، کە تا ئێستا بەرھەم ھێنرابێت.

بڕیار وایە سەرەتای ساڵی داھاتوو کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور، مۆبایلی گالاکسی S8 نمایش بکات، تا ئێستاش کۆمپانیاکە ھیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر ئەو مۆبایلە، ئاشکرا نەکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نووترین زانیاری دزه‌پێكراو ده‌رباره‌ی ئایفۆنا8

Lalish Duhok

ڤێرژنێک نوو يێ IOS دێ كه‌فته‌ بەردەست

Lalish Duhok

کامیرەیه‌کا سوێدی ب ھەشت ھزار دۆلاران ھات فرۆتن

Lalish Duhok