7 تایبه‌تمه‌نديێن مێژوویا مۆبایلا “ب هێز”
K24 – هه‌ولێر:
دواى 17 ساڵ له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی 3310ی نۆكیا، كه به یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كان داده‌نرێت، دواجار كۆمپانیای نۆكیا بڕیاریدا جارێكی دیكه بیخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندییه‌ی جیاوازتر، بۆیه پێویسته ئه‌م 7 تایبه‌تمه‌ندییه مێژووییه‌ی مۆبایله “به‌هێزه‌كه” باس بكرێن.
1- رێژه‌ی فرۆشی
3310 زياتر له 126 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه له ته‌واوی جیهان، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه به پڕجه‌ماوه‌ریترین مۆبایلی جیهان دابندرێت.
2- رێكلام
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2000 رێكلام بۆ ئه‌و جۆره مۆبایله كرا‌و، كه دواتریش به نرخێكی گران، خرایه بازاڕه‌وه، كه 160 دۆلار بوو.
3- پاتری
پاترى مۆبایله‌كه، 900 میلی ئه‌مپێربوو، به‌مه‌ش ده‌تواندرا ئه‌و مۆبایله بۆ ماوه‌ی 260 كاتژمێر كار بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به دووباره بارگاویكردن هه‌بێت، كه نزیكه‌ی 10 رۆژ ده‌كات.
4- یاری ماره‌كه
یه‌كه‌مجار مۆبایلی 3310 یاری ماره‌كه‌ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و یارییه به‌ناوبانگه بۆ ڤێرژنه‌كانی دیكه‌ی دانرا، له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌و یارییه له ساڵی 1976 درووستكراوه.
5- نرخ
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی ئه‌و مۆبایله نرخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك گران بوو، به‌ڵام مۆبایله نوێیه‌كه‌ی 3310، نرخه‌كه‌ی ته‌نها 60 دۆلار ده‌بێت.
6- زه‌نگى مۆبایل
مۆبایلی نۆكیا 3310، ته‌نها 35 زه‌نگی تێدا دانرابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌توانرا ته‌نها 7 زه‌نگی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێت، ته‌نانه‌ت ده‌توانرا له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی دانانی ئاواز، زه‌نگی دیكه‌شی بۆ زیاد بكرێت.
7- به‌كارهێنان
له نامۆترین حاڵه‌تیشدا له باره‌ی ئه‌و ئامێره، یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی، ماوه‌ی 17 ساڵه ئه‌م مۆبایله به‌كارده‌هێنێت، واتا له ساڵی 2000ه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه، سه‌ربازی كردووه، له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌ته وڵاتانی ئه‌فغانستان و عێراقیش، به‌ڵام تا ئێستاش به‌كاریده‌هێنێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی 3310ی نوێ
مۆبایله نوێكه به سیسته‌می نوێی ئه‌ندرۆید كارناكات، به‌ڵكو هه‌مان سیسته‌می كلاسیكی نۆكیا كارده‌كات.
له جیاتی داپۆشینی كه‌ڤه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وه‌كو مۆبایله كۆنه‌كه نییه، به‌ڵكو به مادده‌یه‌كی سووكتر له رووی كێش، داپۆشراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشی مۆبایله‌كه سووكتر بێت.
مۆبایله نوێیه‌كه به چه‌ند ره‌نگێك ده‌بێت كه نزیكن له ره‌نگه كۆنه‌كانی و كێشه‌كه‌شی سووكتر ده‌بێت و شاشه‌كه‌ی ره‌نگاوره‌نگه، یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه، كه پاترییه‌كه‌ی به‌هێزه و تا ماوه‌یه‌كی زۆر پێویستی به بارگاوی كردنه‌وه نابێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
