شبكة لالش الاعلامية

خزمەتكارييا چاتا نھێنی بۆ ڤایبەر هاته‌ زێده‌كرن

خزمەتكارييا چاتا نھێنی بۆ ڤایبەر هاته‌ زێده‌كرن 

باسنيۆز:

خزمەتگوزارییەکی نوێ بە ناوی چاتی نھێنی (Secret Chat) بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرا.

دوێنێ سێشەممە 14/3/2017، خزمەتگوزاریی چاتی نھێنیی بۆ ڤایبەر زیاد کرا، بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن خزمەتگوزارییەکە بۆ چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێیەکیان بەکار بھێنن و کات بۆ سڕینەوەی لاپەڕەی گفتوگۆکەیان دابنێن، ھەروەھا دەتوانن کات بۆ سەرجەم ئەو نامانە دابنێن، کە بۆ ھاوڕێیەکیان دەنێرن، بەمەش دوای تێپەڕبوونی کاتەکە، نامەکە بە شێوەیەکی خۆکاری لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی ھاوڕێکەتدا دەسڕێتەوە.

جگە لەمانەش، کەسی بەرامبەر کاتێک لەنێو ئەم خزمەتگوزارییەدا چاتت لەگەڵدا دەکات، ناتوانێت ھیچ نامەیەکت کۆپی بکات.

ئەم خزمەتگوزارییەی ڤایبەر بە یەکێک لە خزمەتگوزارییە باشەکانی پڕۆگرامەکە دادەنرێت، بڕیاریش وایە لە ھەفتەی داھاتوودا بۆ بەکارھێنەرانی ڤایبەر زیاد بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ند شيره‌تێن گرنگ ل دۆر ب كارئينانا ته‌كنۆلۆژيايێ

Lalish Duhok

چەوان دێ شاشا تەلەفزیونا بلازما پاقژ کەی

Lalish Duhok

مێژوويا سه‌رهه‌لدانا ڤایرۆسى

Lalish Duhok