شبكة لالش الاعلامية

نووچه‌يه‌كێ دلخۆشکەر بۆ هانده‌رێن ئایفۆنێ

نووچه‌يه‌كێ دلخۆشکەر بۆ هانده‌رێن ئایفۆنێ
خەندان- ماردین عوزێری

بە پێی ئەو راپۆرتانەی لەم ماوەیەی رابردوودا بڵاوبووبوونەوە، کۆمپانیای ئەپڵ بەهۆی کۆمەڵێك کێشەوە ناتوانن لە مانگی ئایلولدا وەک ساڵانی دیکە نوێترین ئایفۆنیان رابگەیێنن و کاتی زیاتریان پێویستە، بەڵام راپۆرتی نوێ بڵاوبووەتوە کە لە کاتی خۆیدا دەکەوێتە بەردەستی بەکارهێنەران.

راپۆرتەکە، کە لە لایەن پێگەی ئیکۆنۆمیک دەیلی نیوز-ەوە بڵاو کرایەوە، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن کە ئەپڵ دوادەکەون لە راگەیاند و خستنە نێو بازاڕی ئایفۆن ٨ەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەپڵ لە مانگی ئەیلولدا نوێترین ئافۆنی خۆیان نمایش دەکەن و لە مانگی دواتردا دەیخنە بازاڕەوە، وەک کاری ساڵانەی هەمیشەیی خۆیان.

ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ زۆرێک لە هەوادارانی ئەپڵ کە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئایفۆن ٨ن (یان هەر ناوێکی دیکەی لێبنرێت) چونکە پێشبینیدەکرێت یەکێک لە بەهێترین و جیاوازترین مۆبایلەکانی سەردەم بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لسه‌ر وێنێ فه‌یسبووكى تایبه‌تمه‌ندییه‌كا گرنگ هاته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

کۆمپانیا سامسۆنگ: بەرهەمئينانا گالاکسی نۆت7 راگرت

Lalish Duhok

نووچه‌كێ مه‌ترسیدار ل سه‌ر ئایفۆنێ به‌لاڤ دبت

Lalish Duhok