جهێ په‌نجه‌مۆرێ بۆ ئایفۆن8 دئێته زێده‌كرن
K24- هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی راگه‌یاندنی ئایفۆن8، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و مۆبایله دزه‌ی پێ ده‌كرێت و ئاشكرا ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی هافیگتۆن پۆست، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌دواین ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌رباره‌ی ئایفۆن8 دزه‌ی پێكراوه، بوونی په‌نجه مۆرێكه له‌پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی به‌كارهێنه‌ری ئه‌و مۆبایله.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه جۆری ئه‌و پاترییه‌ی بۆ ئایفۆن8 داندراوه قه‌باره‌كه‌ی 4.7 ئینج ده‌بێت.
روونیشكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی ئایفۆن8 بریتییه له‌شاردنه‌وه‌ی دوگمه‌ی سه‌ره‌كی home button، به‌جۆرێك كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به دانانی ئه‌م دوگمه‌یه له‌ناوه‌وه‌ی شاشه و هیچ هه‌ستی پێ ناكرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ فراوانكردنی پانتایی قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئایفۆنه‌كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ره‌نگی شاشه و كوالێتی وێنه‌كه‌شی كردووه، جیاوازه له‌گه‌ڵ ئایفۆنه‌كانی پێشخۆی وكوالێتییه‌كه‌ی به‌رزتره و به‌هه‌ردوو جۆری شاشه‌ی (LCDوOLED) به‌رهه‌مده‌هێندرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
