شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ واتس ئاپ هاته‌ زێده‌كرن

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ واتس ئاپ هاته‌ زێده‌كرن

باسنيوز:

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 29/8/2017، بەرپرسانی پڕۆگرامی واتس ئاپ، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد، لەو تایبەتمەندییەشدا، کەسە ناودارەکان و براندە جیھانییەکان سوودمەند دەبن.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە، ھاوشێوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، کە کەسە ناودارەکان و براندە جیھانییەکان، دەتوانن ھەژماری خۆیان لەنێو واتس ئاپدا، باوەڕپێکراو (Verify) بکەن، بەمەش ھێمایەکی (ڕاست)ی ڕەنگ سەوز وەردەگرن.

پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەیسبوک ماسنجەر تایبەتمەندییەکا نوو زێدەکر

Lalish Duhok

چەند تایبەتمەنديێن گالاکسی S8 ئاشکه‌را دبن

Lalish Duhok

چیڕۆكا داهێنانا “یووتیووب”

Lalish Duhok