درووستكرنا ئێكه‌مین خانى له جیهانێ ب رێيا ته‌كنۆلۆژیا 3D
باسنيوز:
له فه‌ڕه‌نسا له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانرا یه‌كه‌مین خانوو له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای 3D دروست بكرێت، سه‌رپه‌رشتیارانی درووستكردنی خانووه‌كه‌ش پێیانوایه له داهاتوو ڕه‌نگه به هۆی ئه‌م تهكنۆلوژیایهوه خانوو و باڵه‌خانه‌كان درووستبكرێن.
ئاژانسی (ڕۆیته‌رز)بڵاویكرده‌وه كه زانكۆی “نانت” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا بۆ یه‌كه‌مینجار له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای 3D خانوویه‌كی یه‌ك نهۆمی درووست بكات .
مه‌به‌ست له ته‌كنۆلۆژیای 3D بریتیه له به‌كارهێنانی رۆبۆت بۆ درووستكردنی خانووه‌كان، ئه‌و ڕۆبۆتانه به به‌كارهێنانی پێكهاته‌یه‌كی بۆلیمهری دژی ژه‌نگاوی بوون و تێكچوون به كاتێكی خێرا خانوو درووست ده‌كه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیارانی درووستكردنی خانووه‌كه پێیانوایه كه ته‌كنۆلۆژیای 3D زۆر خێرایه بۆ ڕاپه‌راندنی كاروباری خانوو درووستكردن و ئه‌و خانووه‌شی له فه‌ره‌نسا درووستكراوه ته‌نیا 18 رۆژی خایاندووه ، بۆیه به‌هۆی خێرایی له كاته‌كه‌ی و به‌رێوه‌چوونی كاره‌كان به ڕێكوپێكی ، پێشبینی ده‌كرێـت له داهاتوودا ئه‌م جۆره ته‌كنۆلۆژیایه ڕۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت له درووستكردنی خانوو و باڵه‌خانه‌دا .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
