شبكة لالش الاعلامية

بڤان پێنج رێيان خۆ ژ ھاککرنێ بپارێزە

بڤان پێنج رێيان خۆ ژ ھاککرنێ بپارێزە
SNN:

بەم دواییانە ھێرشە ئەلکترۆنییەکان بۆ سەر کۆمپانیا و کەسایەتییە بەناوبانگەکان و حکومەتەکانی دووبارەبۆوە و ئەمەش بوە جێ سەرنجی ھەمووان و سەرچاوەی نیگەرانی بۆ بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لەجیھاندا.
لێرەدا (دەیڤید کینیدی) کارمەندی پێشووتری ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکی، ٥ ھەنگاوی دەستنیشان کردووە کەئەگەر بگیرێتە بەر دەتپارێزێت لەگرفت و ھاککردن.
یەکەم : دووجار پەسەندکردن: ئەمەش تایبەتمەندی لێکۆڵینەوە بەدوو ھەنگاو لەھەر جارێکدا دەچیتە نێو ئەکاونتەکەتەوە لەسەر ئینتەرنێت، ئەمەش سستمی بانک و تویتەر و فەیسبوک بەم جۆرە پەیڕەوی دەکەن.
دووەم: وشەی نھێنی: ھەمان ووشەی نھێنی بەکارمەھێنە بۆ ھەمو ئەکاونتەکانت لەئینتەرنێتدا باشترە ھەر ئەکاونتە و وشەی نھێنی جیاوازی ھەبێت.
سێیەم: سستمەکەت نوێ بکەرەوە: کاتێ کۆمپانیای ووندۆز تێبینیت پێ دەدات بەپێویستی نوێکردنەوەی سستمەکەت خۆتی لێ بەدوور مەگرە و ھەوڵ بدە زوو ئەپدەیتی بکەیت تا نەوەک ھاکەرزێک لەنێو درزێکەوە پەلامارت بدات.
چوارەم: ئاگاداری ئەو زانارییانە بە کەھاوبەشی پێ دەکەیت لەگەڵ کەسانی تردا چونکە ھاکەرەکان چاودێری بەکارھێنەران دەکەن و زانیاریان لەسەر کۆدەکەنەوە تا لەکونێکەوە دزە بکەنە ناوی
پێنجەم: زانیاریی تایبەتی: ئەمەش یەکێکە لەگەورەترین ئەو شتانەی ھێرشبەران سودی لێ دەبینن بۆ گەیشتن بەھەژمارەکەت، بۆ نمونە ژمارەی کارتی بانکی، ژمارەی زامنی کۆمەڵایەتی، و چەندینی تر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆنه‌ر ئێكه‌م مۆبایلا شاشه‌يا چه‌ماندى نمایشكر

Lalish Duhok

ئینته‌رنێتێ بێ به‌رامبه‌ر بۆ ڤێ پارێزگه‌ها هه‌رێمێ دێ ئێته‌ دابينكرن

Lalish Duhok

داوی زانیاری لسەر ئایفۆنا نوی یا کۆمپانیا ئەپڵ

Lalish Duhok