شبكة لالش الاعلامية

خزمەتكاریه‌كا پەیوەنديێ يا ڤیدیۆیا بکۆم بۆ واتس ئاپ هات زێده‌کرن

خزمەتكاریه‌كا پەیوەنديێ يا ڤیدیۆیا بکۆم بۆ واتس ئاپ هات زێده‌کرن
باسنيوز:

بەرپرسانی پڕۆگرامی (واتس ئاپ)، بەشێوەیەکی فەرمی و لە سەرانسەری جیھاندا، خزمەتگوزاریی پەیوەندیی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ (Group Video Call)یان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد.

شەوی ڕابردوو میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی واتس ئاپ بەشێوەیەکی فەرمی، خزمەتگوزاریی پەیوەندیی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵیان بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد، ئەو خزمەتگوزارییەش لە سەرانسەری جیھاندا و لەسەر ھەردوو سیستەمی IOS و ئەندرۆید بەردەستە.

بۆ بەدەستھێنانی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی واتس ئاپ، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە، پاشان بەکاری بھێنیت، بەو خزمەتگوزارییەش دەتوانی لە یەک کاتدا، لەگەڵ زیاتر لە چوار کەس بە پەیوەندیی ڤیدیۆیی قسە بکەن و یەکدی ببینن.

پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئینستاگرام گهۆرينه‌كێ دكت

Lalish Duhok

کۆمپانیا ئەپڵ ب ٣٠٢ ملیۆن دۆلاران هاتە سزادان

Lalish Duhok

کۆمپانیا شاومی ده‌مژمێره‌كا زیرەك بەرھەم دئينت 

Lalish Duhok