شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ واتسئاپ هاته‌ زێده‌كرن 

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ واتسئاپ هاته‌ زێده‌كرن 
باسنيوز:

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتسئاپ)، تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەو کەسانە زیاد دەکات، کە بە ئاگادارکردنەوەی نامەی گرووپەکانی نێو پڕۆگرامەکە بێزار دەبن.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی واتسئاپ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ بە ناوی تایبەتمەندیی پشوو (Vacation Mode) دەکەن، بۆ ئەو کەسانەش سوودی ھەیە، کە بە ئاگادارکردنەوەی نامەی گرووپەکانی نێو واتسئاپ بێزار دەبن.

ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە، کاتێک لە پشوو و گەشتکردندا بیت و واتسئاپەکەت بخەیتە سەر تایبەتمەندیی (Vacation Mode)، ھیچ ئاگادارکردنەوە و نامەیەکی نێو گرووپەکانت بۆ نایەت و پڕۆگرامەکە بەشێوەیەکی خۆکاری سەرجەم نامەکانت بۆ ئەرشیف دەکات و نایانھێنێتە سەر شاشەی مۆبایلەکەت.

کاتی بەردەستکردنی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی واتس ئاپ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کاراکردنی نوێترین ڤێرژنی واتسئاپ، ئەو تایبەتمەندییەشی تێدا زیاد کرابێت.

پڕۆگرامی واتسئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئینیستاگرام ئەڤ خزمەتكاريه‌ زێده‌كر ئاگه‌هداربه‌؟

Lalish Duhok

ڤایبەر تایبەتمەندییەکا گرنگ بۆ 52 وه‌لاتا بەردەست دکت

Lalish Duhok

ب پێنگاڤێن سادە ڤان تایبەتمەندییان چالاك بكە بۆ پاراستنا مۆبايلا خۆ

Lalish Duhok