شبكة لالش الاعلامية

فلمێ 74 جینۆسایدا شنگال ل ئەلمانیا دئێته‌ نمایشكرن

فلمێ 74 جینۆسایدا شنگال ل ئەلمانیا دئێته‌ نمایشكرن 

رووداو- هەولێر251989image1

فیلمێكی كوردی بە ناوی 74 جینۆسایدی شنگال لە شاری كۆڵنی ئەڵمانیا نمایش دەكرێت كە هونەرمەندی خەڵكی باكووری كوردستان جانێ رۆڵی سەرەكیی تێدا بینیوە.

جانێ بە (رووداو)ی گوت ” توانیمان لە رێگەی فیلمێكەوە ئازار و مەینەتیی ئێزدییەكان نیشانی جیهان بدەین، وا بڕیارە لە شاری كۆڵنی ئەڵمانیا نمایش بكرێت”.

جانێ كە ئێستا بۆ نمایشی فیلمەكەی لە شاری سلێمانییە، دوایین زانیاری لەسەر ئەلبوومە نوێیەكەی بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی “ئێستا ئامادەكاری دەكەم بۆ ئەلبوومێكی گۆرانی، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆكلیپێك لەم رۆژانە تۆمار دەكەم، لە چەند رۆژی رابردووشدا دوو بەرهەمی تازەم بڵاوكردەوە كە یەكێكیان فۆلكلۆری ناوچەی سەرحەد بوو، ئەوەی دیكەش لە ئاواز و تێكستی خۆم بوو”.

جانێ ئێستا سیناریۆی فیلمێكی لەبەردەستە كە بەناوی كۆبانێیە و باس لە خۆڕاگریی ئەم شارە بەرامبەر هێرشی چەكدارانی داعش دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تيپا ڕه‌سه‌ن دێ ده‌ست ب كار و چالاكيێن خوه‌ كه‌ت 

Lalish Duhok

ئارام شێخانى نووترین بەرهەمێ‌ خۆ بەلاڤ كر

Lalish Duhok

تیپا شاریا یا هۆنەری سەمایێن ئێزدیان ژ ناڤچوونێ‌ دپارێزت

Lalish Duhok