شبكة لالش الاعلامية

كورده‌ك دگه‌هتە بۆلیوود

كورده‌ك دگه‌هتە بۆلیوود
رووداو- هەولێر

دانی دارێن، دەرهێنەر و ئەكتەری كورد و دانیشتووی بەریتانیا، لە نوێترین فیلمی شارۆخاندا كە فیلمێكی هاوبەشی بۆڵیوود و بەریتانیایە بەشداریی دەكات.

دانی دارێن كە ئێستا بەسەردانێك گەڕاوەتەوە كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند “بڕیارە رۆژی 12ی نیسان لە لەندەن، دەست بە وێنەگرتنی نوێترین فیلمی هاوبەشی بۆڵیوود و بەریتانیا بكەین كە لە پاڵەوانێتی ئەستێرەی ناوداری بۆڵیوود شارۆخانە، منیش وەكو ئەكتەرێك لەم فیلمەدا بەشداریی دەكەم”.

دانی لەگەڵ چەندین ئەكتەری ناوداری جیهانیش بەشداریی كردووە، ئەو دەڵێت “ئەوە یەكەمین كاری من نییە لەگەڵ گەورە ئەستێرەكانی جیهان، بەڵكو لەگەڵ چەندین ئەكتەری هۆڵیوود بەشداریم لە فیلمدا كردووە، دوایین فیلمیش كە بەشداریم تێیدا كردووە، فیلمێكە باس لە چوار سەربازی ئازای جیهان دەكات و منیش رۆڵی پێشمەرگەیەك دەبینم، پێشمەرگەش یەكێكە لەو چوار سەربازە ئازایەی جیهان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هونەرمەند تارق شێخانی مژوولی تۆماركرنا سێ‌ سترانایە

Lalish Duhok

هۆنەرمەندەكێ‌ رۆژئاڤایێ‌ كوردستانێ‌ پەسنا رۆلێ‌ بنگەهێ‌ لالش ل ئەلمانیا دكت

Lalish Duhok

سالار فائز/ئەلمانیا:دەولەت بوون

Lalish Duhok