شبكة لالش الاعلامية

پارتی هەموو هەولا بۆ رێکخستنا ناڤ مالا كوردى دده‌ت

پارتی هەموو هەولا بۆ رێکخستنا ناڤ مالا كوردى دده‌تImageThumb (1)

هەوڵێر-KDP.info-

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، پارتی لەگەڵ ئەوەدایە ئەمساڵ ڕیفڕاندۆم بكرێت و هەموو هەوڵێكیش بۆ ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد دەدات.

ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: “پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفڕاندۆم ئەگەر ڕەوش گونجاو بێت ئەمساڵ بەڕێوە بچێ، بەڵام پێویستی بە زەمینەسازی و یەكڕیزی نیشتمانی هەیە، لەبەر ئەوەش پارتی هەموو هەوڵەكان دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ناوماڵی كورد ڕێك بخاتەوە و ڕیفڕاندۆم ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.”

ئەكرەم ساڵح گوتیشی: “ڕیفڕاندۆم پرسێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە، پرسێكی حزبی نییە و هەر لایەنێك خۆی لەم پرسە بدزێتەوە بەهەر بیانوویەك بەرپرسیاریەتیی مێژۆیی دەكەوێتە ئەستۆی، پارتی دەستپێشخەر بووە و زۆربەی لایەنەكانیش ڕەزامەندن لەسەر ڕیفڕاندۆم، ڕەنگە لە ڕووی تەكتیكیەوە بۆچوونی جیاوازیان هەبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترەمپ ده‌ربارەی راگرتنا ڤیزێ و كۆچبەران رۆنكرنه‌كێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

سێ هه‌يڤه‌ ئاواره‌يێن شنگالێ مينحه‌يا ڤه‌گه‌ريانێ وه‌رنه‌گرتى

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌ بۆ چوونه‌ ناڤ باشیكێ چاڤه‌رێى فه‌رمانێ يه‌

Lalish Duhok