شبكة لالش الاعلامية

تورکیا بەردەوامە ل بوردۆمانکرنا قەندیلى

تورکیا بەردەوامە ل بوردۆمانکرنا قەندیلى227183Image1

رووداو- هەولێر

توکیا بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی قەندیل و ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، لە بۆردوومانێکی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا لە باکووری عێراق، 27 ئامانجیان خاپوورکردووە.

ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیێندراوێکیدا ، رۆژی شەممە 2-7-2016 رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ئێوارەی رۆژی هەینی 1-7-2016 لە باکووری عێراق، 27 ئامانجی پارتی کرێکارانی کوردستانیان بۆردوومان کردووە، بەڵام ئاماژەی بە زیانی گیانی گەریلا نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆردوومانەکان ناوچەکانی زاب و گارە-ی گرتووەتەوە و جگە لە خاپوورکردنی چەند بنکەیەکی پەکەکە، چەند خەندەقێکیشیان خاپوور کردووە.

پێشتر موراد قەرەیلان، فەرماندەی پاراستنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، کە باڵی سەربازی پەکەکەیە رایگەیاندبوو، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی گەریلاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە سنووری شارەکانی لیجێ و ماردین، توانیویانە 20 سەربازی سوپای تورکیا بکوژن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فرۆكێن تورکیا بنگه‌هێن پەکەکێ ل نێزیکى سنوونێ بۆردومانكرن

Lalish Duhok

رۆژئاڤایێ کوردستانێ نامەیەک ئاراستەیی ئۆباما و نه‌ته‌وه‌یێن ئێکگرتی کرییه‌

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ كوردستانێ هه‌مواركرنا ئێكێ يا یاسايا هاتووچوونێ په‌سه‌ند كر

Lalish Duhok