هەولێر.. خێرخوازهك نەخۆشخانەیەکێ بۆ پێشمەرگەى دروست دکت
باسنيۆز:
دەوڵەمەندێکی شاری هەولێر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدانی کوردستان دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتی حاجی فەرزاد هەرکی، کە دەوڵەمەند و خێرخوازێکی شاری هەولێرە، نەخۆشخانەیەک دەکاتەوە، تێیدا بەبێ بەرامبەر (بەخۆڕایی) چارەسەری نەخۆشییەکانی پێشمەرگە و کەسوکارەکانیان و کەسوکاری شەهیدان دەکرێت.
نەخۆشخانەکە بە ناوی نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەبێت و دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری لە شاری هەولێر و زۆربەی قۆناغەکانی دروستکردنی تەواو بووە و بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە فەرمیی بکرێتەوە.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ماوەی دوو ساڵە بەرپەرچی هێرشەکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەدەنەوە و توانیویانە قارەمانێتیی خۆیان بۆ هەموو جیهان بسەلمێنن. زۆربەی سەرکردە باڵاکانی جیهانیش رایدەگەیەنن، کە پێشمەرگە لە بری هەموو جیهان شەڕی گەورەترین گرووپی تیرۆریستی دەکات.
لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا، پێشمەرگە زۆرینەی ناوچە کوردستانییەکانی رزگار کردووەتەوە، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق بوون و دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای ئەو وڵاتە، کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
