شبكة لالش الاعلامية

ڤایرۆسه‌كێ مەترسیدار ل هەرێمێ به‌لاڤ دبت

ڤایرۆسه‌كێ مەترسیدار ل هەرێمێ به‌لاڤ دبت 11772016_20140912-1552511537947719

دواڕۆژ:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە ڤایرۆسێكی مەترسیدارەوە زیاتر لە (100) هەزار مریشك لە چەند هۆڵێكی بەخێوكردنی پەلەوەری قەزای شارەزوور لەناودەچن‌و لێپرسراوی ڤێرتەرنەری ئەوسنورەش دەڵێت”ئەگەر بەشێوەیەكی زانستیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا نەكرێت سنورێكی بەرفراوانتر دەگرێتەوە”.

د. بێستون ئەبوبەكر، لێپرسراوی هۆبەی ڤێرتەرنەری سەیدسادق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند”بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێك بەناوی (I B) كە بەكوردی پێی دەوترێت هەوكردنی بۆریچكە هەواییەكان (100) هەزار مریشكی هۆڵەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر لە قەزای شارەزور لەناوچوون ئەوەش بەهۆی كە مامەڵەیەكی زانستیانە نەكراوە بۆ بەخێوكردنی ئەو پەلەوەرانە لەناو ئەو هۆڵانەدا”.

وتیشی”بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە زیانێكی مادی زۆری بەخاوەن هۆڵەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر گەیاندووەو بەهۆی فڕێدانی ئەو مریشكە توشبوانە بەو ڤایرۆسە لە نزیك گوندەكان و فڕێدانە ناوئاوی سیروانەوە ئەگەری زۆری هەیە ڤایرۆسەكە لە ژمارەیەك لە گوندەكانی سنورەكەشدا بڵاو ببێتەوە زیانێكی زیاتر بە گوند نشینانیش بگەیەنێت”.

لێپرسراوی هۆبەی ڤێرتەرنەری سەیدسادق وتیشی”ئەو مریشكانەی توشی ڤایرۆسەكە بوون ناوبەناو لەلایەن خاوەن هۆڵەكانەوە لێیان دەفرۆشرێت‌و هاووڵاتیان دەتوانن تەنها بەشێوەی كوڵاندن سود لەو مریشكانە وەربگرن‌و نابێت بە سوركردنەوە بخورێن چونكە ئەو ڤایرۆسە تەنها بە كوڵاندن لەناودەچێت”.

بۆ دووركەوتنەوە لەزیانەكانی ئەو ڤایرۆسە ئەو پەلەوەرانەی توش بوون و بەهۆیەوە مردابونەتەوە دەبێت بسوتێنرێن و بكرێن بەژێر گڵەوەو تا ماوەی سێ‌ مانگیش هۆڵەكان بە دەرمانی تایبەت پاكبكرێنەوەو جوجكیان تێنەكرێت.

د. بێستون ئەبوبەكر دەڵێت”بەپێچەوانەوەی ئەو رێنماییانەوە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسكە درێژەی دەبێت و زیانێكی زیاتر لە خاوەن هۆڵەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر دەدات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دۆر دانا ڤيزا بۆ فه‌رمانبه‌ران حوكمه‌تێ ئه‌ڤ برياره‌ ده‌ركر

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی پەیامه‌ك ئاراستەی سەرۆکێ فەلەستینێ کر

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی خشتەیەکێ نوو يێ مووچەی راگەهاند

Lalish Duhok