شبكة لالش الاعلامية

دهۆک ئامادەكاريان بۆ ئێك ملیۆن ئاوارێن مووسلێ دكت

دهۆک ئامادەكاريان بۆ ملیۆنه‌كا ئاوارێن مووسلێ دكت

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ5375a4497266dbf569c4d9c784dd9ff1_L

دوای دەنگۆی ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ لە ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، باس لەوە دەكرێت كە ژمارەیەكی زوری ئاوارە ڕوو لە پارێزگەی دهوك بكەن، سەروكی ئەنجومەنی پارێزگەی دهوكیش دەڵێت دهۆك ناتوانێت چیتر ئاوارە وەربگرێت.

ئەكرەم فەتاح، سەرپەرشتی بادەكی ئاوارە لە ئەنجومەنی پارێزگەی دهۆك بۆ (باسنیوز) گوتی : ” ئێستە لە شارەدێی شێخان دەست بە دروستكردنی كەمپێك بۆ ئەو ئاوارانەی كە لە مووسڵەوە دێنە دهۆك دەكرێت و دوای كونتروڵكردنەوەی مووسلڵ و هەموو خزمەتگوزارییەكی سەرەتایی لە كەمپەكە دروست دەكرێت بوو ئەوەی هەموو مافەكانی ژیان بوو ئاوارەكان دابین بكرێت.”

لەلایەكی ترەوە فەهیم عەبدوڵڵا حەموو، سەروكی ئەنجومەنی پارێزگەی دهۆك رای گەیاند “دهۆك و هاووڵاتیانی دهۆك چیتر ناتوانن هاوكاریی ئاوارەكان بكەن و گوتی: “پارێزگەی دهوك دەتوانێت ئاوارەكان وەربگرێت، چونكە دهۆك سنوورێ‌ ئازادكراوی زوری هەیە لەگەل مووسڵ، بەڵام لەڕووی هاوكارییەوە دهۆك و هاووڵاتیانی دهوك ناتوانن هاوكاریی ئاوارەكان بكەن.”

شاری دهۆك ئێستا سنوورێكی ئازادكراوی زوری هەیە لەگەل پارێزگەی مووسڵ و ئەگەر ئاوارەكانیش بێن، ئەوا هەر لەو سنوورانە دەبن و ئاوارەكانیش دەبێت چاوەڕێ‌ حكوومەتی عیراق بن، مەگەر بە نەچاری پارێزگەی دهۆك هاوكاریی ئەوان بكات.”

فەهیم عەبدوڵڵا لە قسەكانی دا زیادتر گوتی: “ئێمە داوای زور بەپەلە لە حكوومەتی عیراق و رێكخراوە نێودەوڵەتی و خێرخوازەكان دەكەین كە هاوكاریی بەپەلە بكەن بوو ئەو ئاوارانەی كە لە ساتەوەختی رزگاركردنەوەی مووسڵ بەرەو دهٶك دێن، بكەن.”

یەكێك لە هاولاتیانی شارۆچكەی ئاكرێ‌ كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بەم شێوەیە باس لە حاڵی مووسڵ دەكات: “خێزانی ئێمە بووەتە دوو بەش بەشێكی ئێستا لە مووسڵە و بەشێكی تر لە شارۆچكەی ئاكرێ‌ یە، و تەنها ئێمە بە تەلەفۆن ئاڵوگۆڕی زانیاری و سەلامەتی یەكتری دەكەین و ئەو ماڵەی لەناو مووسڵە حاڵیان زور خراپە و لە رەوشێكی دەروونی و ئابووریی زور خراپدا دەژین و ئەوان چاوەڕێی‌ ئەوە دەكەن كە چی زووترە با عیراق هەوڵ بدات جارێكی تر دۆخی مووسٶ بگەرێنتێتەوە حاڵەتی ئاسایی خۆی.”

گوتیشی: “ئەو كەمپەی ئێستە لە شارەدێی شێخان دروست دەكرێت هێشتا لە قوناغی سەرەتایی دایە و كاركردن تیێدا زۆر لاواز و لەسەرەخۆ درۆست دەكرێت و ئەگەر پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ ئێستا دەست پێ‌ بكرێت، ئەوا هاووڵاتیان زور شەپرزە دەبن و حاڵیان زۆر خراپ دەبێت.”

لە چەند رۆژی رابردوودا فڕۆكەیەكی هەواڵیریی عیراق لە رێگەی بڵاوكراوەكان داوای لە هاووڵاتیانی ناو شاری مووسڵ کردووە خویان ڕابگرن لە كاتێكی نزیكدا موسلیش كونترۆڵ دەكرێتەوە و داعش دەردەكەن.

پێشتر فەهیم عەبدوڵڵا راگەیاندبوو “ژمارەی ئاوارەكانی شاری دهۆك زیاترە لە 900 هەزار كەس و لە 16 كەمپدا نیشتەجێ كراون و بەپێی قسەكانی پارێزگاری مووسڵ كە پێشتر لە دیدارێكی پارێزگای دهوكدا راگەیاندبوو پێدەچێت لە نێوان 700 بو ملیونێك ئاوارەی مووسڵ ڕوو لە شاری دهۆک بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داهاتا نه‌فتا عێراق 4 ملیار دۆلاربوو

Lalish Duhok

ئەنەکەسێ ده‌ربارەی رەوشا عەفرینێ هۆشداری دا

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی ل دۆر بودجه‌ و مووچه‌‌ى دوو نامه‌يان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرێن عێراقێ دكه‌ت

Lalish Duhok