وه‌زاره‌تا چاندنا هه‌رێمێ و عێراقێ لژنه‌یه‌كا بلند بۆ چاره‌سه‌ركرنا ئاريشه‌يان پێكئينا
كوردستان تيڤى
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم و وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقی فیدڕاڵ دووپاتیان كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان پێكهاتووه له بواری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی به‌تایبه‌تیش كه‌رتی په‌له‌وه‌ڕ، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم باسی له كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران كرد كه خه‌رج نه‌كراوه و گوتی كۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه نزیكه‌ی هه‌شتسه‌د ملیار دیناره.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنی پێداوه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا واده‌یه‌ك بۆ دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕه‌خسێنێت تاكو شاندێكی باڵای كشتوكاڵی هه‌رێم سه‌ردانی بكه‌ن و ئه‌م كێشه‌یه‌و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵیدا باس بكه‌ن، سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌غدا به داخستنی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له هه‌ندێ كێڵگه‌ی عێراقدا هه‌یه .
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم گوتی ئێمه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نابین چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی خاوه‌ن كێڵگه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موو بڕیارێكه و عێراقیش به‌بێ هه‌رێم ئه‌م بڕیاره‌ی داوه له‌كاتێكدا كه ئێمه ئه‌ندامین له لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌گه‌ڵ عێراقدا.
ده‌رباره‌ی دانانی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده گوتی ، هه‌رێم پابه‌نده به‌و بابه‌ته، به‌ڵام هه‌ندێ به‌رهه‌م له پارێزگاكانی عێراق ده‌گاته كوردستان كه بێ باج و به بازگه‌كاندا له ئێران و كوێت و وڵاتانی دیكه ده‌هێنرێته ناو عێراق، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی لای خۆمان ده‌بێت، بۆیه داوای له وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق كرد كه به‌م بابه‌ته ئاگادار بێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
