ئاری هەرسین نامەیەكێ ئاراستەی بارزانی دكت
رووداو – هەولێر
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان و كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و تێیدا بە ناوی پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان داوای کۆکردنەوەی سەرکردە سیاسییەکان دەکات و دەڵێت “ئێستا میلله‌ت و كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆیه‌تی”.
ئاری هەرسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان لە نامەکەیدا بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت”له‌ناو حیزبه‌كه‌ی به‌نده‌دا هه‌ندێك کادیر، نه‌ك هه‌ر پێیان كفره ئه‌م نامانه‌ت بۆ ده‌نووسم، به‌ڵكو جورئه‌ت ناكه‌ن بیشیخوێننهوه، چونكه ئه‌وانه جه‌نابت به دیكتاتۆر ده‌زانن و لێت ده‌ترسن. خه‌ڵكانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ندێك حیزبی غه‌یری پارتیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م نامانه، جنێویشم پێده‌ده‌ن. ئه‌ویش چونكه ئه‌وانه زیندانیی ته‌وجیهاتی سهركردایهتیهكانیانن. ئه‌گه‌ر پێناسە بۆ مرۆڤەكانی له‌م بابه‌تانه كۆیله بوون بێت، ئه‌وا ئه‌و دوو گرووپه هیچ جیاوازیه‌كیان نییه”.
ئاری هەرسین، پەرلەمانتاری پارتی ئاماژە بەوەش دەکات، قورسترین ئه‌ركی دونیا له‌سه‌ر مرۆڤ، ئه‌ركی رابه‌رایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی میلله‌ت و “سه‌رۆك دووره له ململانێی حیزبایه‌تی و تائیهفه و ناوچه‌گه‌ری. حیزبه‌كان دروست ده‌بن، گه‌وره و بچووك ده‌بنه‌وه و، هه‌ندێك جار هه‌ر ناشمێنن. به‌ڵام میلله‌ت و كوردستان ئه‌به‌دین و زۆر سه‌رۆك و حیزب به‌ڕێده‌كه‌ن،
پێگه‌ی جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان ئه‌ركێكی قورسی خستووەته سه‌ر شانتان. ئێستا میلله‌ت و كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆیه‌تی. بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانین سه‌رۆكه‌كه‌مان كۆمان بكاته‌وه و، ناوبژیوانمان بێت”.
لەدرێژەی نامەكەیدا ئاری هەردەشڵێت” وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی. به ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان داوات لێده‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان حیزبه سیاسییه‌كان كۆ بكهیتەوه و یه‌كڕیزیمان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی مسۆگه‌ر بكەیت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
