شبكة لالش الاعلامية

بارزانی و كارتەر پەیوەندییەکا تەلەفۆنى ئەنجامدان

بارزانی و كارتەر پەیوەندییەکا تەلەفۆنى ئەنجامدان229257Image1

رووداو – هەولێر

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و شەڕی داعش و هاوكاریكردنی پێشمەرگەیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 11-7-2016 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئاشتن كارتەر وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی لە شەڕی تیرۆریستان و هەروەها هاوكاریكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێ كرا”.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان “وەزیری بەرگریی ئەمریكا جەختی لە بەردەوامی و پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە و خۆشحاڵیی خۆیشی لە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق نیشاندا”.

لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سوپای ئەمریكا و هێزە هاوپەیمانەكانی كرد لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان، هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ بڕیاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌قينه‌كێ ل به‌غدا روودا

Lalish Duhok

ئاریشا هنارتنا بەرهەمێن هەرێمێ‌ بۆ ئیراقێ هاتە چارەسه‌ر كرن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانى : وه‌غه‌ركرنا مام جه‌لال دێ بوشایه‌كا زور درۆست كه‌ت

Lalish Duhok