شبكة لالش الاعلامية

داخواز دئێته‌ كرن عێراق ببتە ئەندام د دادگه‌ها نێڤ دەولەتی دا

داخواز دئێته‌ كرن عێراق ببتە ئەندام د دادگه‌ها نێڤ دەولەتی دا96a10f53f45a9d0fed949caf58a612f0_L

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ

كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە و تۆڕی هاوپەیمانیی ڕێكخراوە كوردستانییەكان، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گردبوونەوەیەكیان ساز كرد و تێیدا داوایان كرد عێراق ببێتە ئەندامی دادگای دادی نێودەوڵەتی.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تەمووز، 18یەمین ساڵڕۆژی دامەزاراندنی دادگای نێودەوڵەتییە، كە ئەم دادگایە تاڕادەیەك كاری كردووە بۆ كەمكردنەوەی تاوان بەرامبەر مرۆڤایەتی و ئێمەش دەمانەوێت لەم ڕۆژدا داوا بكەین عێراق ببێتە ئەندامی ئەو دادگایە بۆ ئەوەی جارێكی دیکە تاوان بەرامبەر گەلی كورد نەكاتەوە.”

ڕوونیشی كردەوە و گوتی: “عێراق لە (15/2/2005) دا، بە ڕێكکەوتنی دادگای دادی نێودەوڵەتی پەیوەست بووە، بەڵام دوای دوو هەفتە و بەبێ‌ هیچ ڕوونكردنەوەیەك پاشەكشەی لێكرد و پێمان وایە ئەگەر عێراق ئەندامی ئەو دادگایە بوایە، جارێكی دیکە گەلەكەمان لە شنگال جینۆساید نەدەكرایەوە.”

ناوبراو گوتیشی: “تا ئێستە زیاتر لە هەزار و 500 واژۆی پارت و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوە و وەزیر و پەرلەمانتار و زیاتر 5 هەزار واژۆی چالاكوان و هاووڵاتییە كوردستانییەكان كۆ كراوەتەوە و دراوە بە لایەنە جیاجیاكانی كوردستان و عێرق هەتا عێراق ببێتە ئەندامی ئەو دادگایە.”

دادگای دادی نێوڵەتی، لە 17 / 7/1998دا دامەزاروە و تا ئێستا (130) وڵات ئەندامی ئەو دادگایەن و بارەگای سەرەكیی لە شاری لاهای وڵاتی هۆڵەندایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا هەرێمێ زێده‌تر ژ 7 ملیار دیناران بۆ چارەسەرکرنا کێشه‌يا قوتابیان ته‌رخانكر

Lalish Duhok

مووچێ چەند وەزارەتان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن  

Lalish Duhok

هێشتا ئاماده‌كاری بۆ دانا مووچێ هه‌یڤا تیرمه‌هێ نه‌هاتینه‌ كرن

Lalish Duhok