شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پێشمەرگەى:چاڤه‌ريێ ئەمریکاین

وەزارەتا پێشمەرگەى: چاڤه‌ريێ ئەمریکاین

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێa89ac741c696fa5e5fc8bec5d305644f_L

بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەنجامدانی پرۆتۆکۆلی هەولێر-واشنتۆن، ئەوان وەک وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلەکە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\7\2016، هەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “چاوەڕوانین پرۆتۆکۆلی هەوڵێر-واشنتۆن بە میکانزمێک جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی گڕ و تینێک بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە بدات، جگە لە لایەنەکانی دیکە، بەتایبەتیش پرسی دارایی”.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەمەریکا لایەنی جێبەجێکارە و دەبێت ئەوان بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی پرۆتۆکۆلەکە بدەن و ئەوانیش دەست پێشخەر بن بۆ ئەوەی کاتی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلەکە دیاری بکرێت.

ڕۆژی 12\7\2016، بە چاودێریی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرۆتۆکۆلێک لە نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان واژوو کرا کە سیاسەتمەداران و یاساناسان بە گرەنتییەکی گرنگ بۆ گەلی کورد لەقەڵەمیان دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەرێما کوردستانێ ب هاريکاریا ئەمریکا دێ بته‌ خودانا مه‌زنترين پارزينگه‌ها سووته‌مه‌نيێ

Lalish Duhok

وەزیرێ ساخله‌ميێ: پێدانا قورچا سێيێ يا ڤاكسينێ کۆرۆنايێ كه‌فته‌ دوارێ بجهئينانێ دا

Lalish Duhok

خەلکێ سلێمانيێ و هەلەبجە پشته‌ڤانيا سەربەخۆبوونا کوردستانێ دكن

Lalish Duhok