شبكة لالش الاعلامية

“ده‌م هاتيه‌ كوردستان بریارێ ل سه‌ر چارەنڤيسێ خۆ بده‌ت”

“ده‌مێ هاتيه‌ كوردستان بریارێ ل سه‌ر چارەنڤيسێ خۆ بده‌ت”

هەولێر- KDP.info-ImageThumb

بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، دەڵێ كە كاتی ئەوە هاتووە هەرێمی كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، چونكە بەغدا توانای پێكەوەژیانی نەماوە.

(محەممەد ساڵح قادری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “هەرێمی كوردستان بەوپەڕی نیازپاكییەوە لەگەڵ بەغدا بووە بۆ ئەوەی مافەكانی بێنە دی، بەڵام بەداخەوە بەغدا نییەتپاك نەبووە و هۆكارەكەیشی ئەوە بووە لە ڕوانگەی ئێمەوە بەغدا خاوەنی ڕووانگەی تایبەتی خۆی نەبووە و سەروەریی سیاسییشی نەبووە، بگرە لە ژێر پاڵەپەستۆی ئێران بووە، بۆیە دروستبوونی هەرێمێكی وەك هەرێمی كوردستان كە ژیانی پێكهاتەكانی تێدایە و پێكەوە ژیان و دیموكراتییەت هەیە، بۆ هەندێك لایەن بووەتە مەترسی و نایانەوێت سەقامگیری لە ناوچەكەدا هەبێت”.

(قادری) گوتیشی: “دوای چەند ساڵێك دەركەوتووە ئەو مۆدێلە حوكمڕانییەی لە بەغدا هەیە، شیاوی ئەوە نییە كە هەرێمی كوردستان لەگەڵیدا بمێنێتەوە، بۆیە دەبێت هەرچی زووە بارگرژیی سیاسی لە كوردستان راوەستێنرێت و هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێكەوە كار بكەن، لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی و بڕیار لە چارەنووسی خەڵك بدەن كە ئەوەیش تەنیا شتێكە بتوانێت قەرەبووی ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەغدا لە هەرێمی كوردستانی داوە”.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی حدكا، دەشڵێ: “دوای شەڕی داعش وا پێشبینی دەكەین كە مەترسیی شەڕی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان دروست ببێت و، بیانەوێت گرفت بۆ ناوچە سنوورییەكانی كوردستان دروست بكەن، بۆیە كاتی ئەوەیە هەرێمی كوردستان لەناو خۆیان رێك بكەون و بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، وەك ئەنجامدانی ڕیفراندم و دیاریكردنی ئایندەی كوردستان، دەیشبێت ناكۆكییە سیاسییەكان وەلاوە بنرێن، چونكە بڕیارە نەخشەی ناوچەكە بگۆڕدرێت”.

ئەوەیشی خستە روو كە، دەبێ هەرێمی كوردستان زۆر گرینگی بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بدات و بیانكاتە پشتوپەنای خۆی، چونكە كوردستان پێویستی بە بەهێزبوونی پەیوەندییەكانیەتی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى: ده‌ستكه‌فتێن گه‌لێ كورد به‌رهه‌مێ شۆڕش‌ و خوینا شه‌هیدانه‌

Lalish Duhok

پلێن گه‌رمێ دئێنه‌ خوار و سه‌رما و باران ده‌ست پێ دكن

Lalish Duhok

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: رێيا سەرەکیيا سووریا و عێراقێ د دەستێ پێشمەرگەى دايه‌

Lalish Duhok